تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و هێزێکی کوردی هاتە ئاراوە.

ئەو شەڕە لە بەیانی دەستی پێکردووە و هەتا ئەمڕۆ درێژەی کێشاوە.


لە کوێستانەکانی سنووری شنۆ تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و هێزێکی کوردی هاتە ئاراوە.
ڕۆژی یەکشەممە (٢٢ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ١٢ی مەی ٢٠١٩)، تێکهەڵچوونێکی چەکداری قورس لە نێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و هێزێکی کوردستانی لە سنوورەکانی شاری شنۆ هاتووەتە ئاراوە.
ئەو شەڕە لە نزیک گوندی ”نژدەرێ‘ سەر بە ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆ هاتووەتە ئاراوە.
ئەو شەڕە لە بەیانی دەستی پێکردووە و هەتا ئەمڕۆ درێژەی کێشاوە و بە وتەی سەرچاوە خۆجێیەکان هێزەکانی سوپای پاسداران لە ڕێگای کۆپتەرەوە هێزیان بۆ چیاکانی دەورووبەر بە تایبەت حاجی عەبدوڵڵا گواستووەتەوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئەو شەڕە ڕوون نەبووەتەوە و نە میدیاکانی ئێران و نە میدیای هیچ حیزبێکی کوردستانی هیچ جۆرە هەواڵێکیان لەوبارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.
سەرچاوەی هەواڵ: هەنگاو

تعليقات