بەشی یازدەیەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ دوانە (جووتە):

بە زۆری ژن منداڵێکی نێر یان مێی دەبێت، بەڵام وا ڕێ دەکەوێت هەندێ جار دایک دوانەی دەبێت، لەوانەییە ئەو دوانەش لەیەک بچن یان لە یەک نەچن.


بە زۆری ژن منداڵێکی نێر یان مێی دەبێت، بەڵام وا ڕێ دەکەوێت هەندێ جار دایک دوانەی دەبێت، لەوانەییە ئەو دوانەش لەیەک بچن یان لە یەک نەچن، ئەگەر وا ڕێ کەوت هێلکە پیتراوەکە بە تەواوی دابەش بوو ئەوا هەر بەشێک سەربەخۆ لەوی دیکەوە گەشە دەکات، بەم ڕووداوە دوانەی لەیەک چوو دروست دەبێت.
ئەو دوانە لە ڕووی توخمە (نێر و مێ) و لە زۆر سیفەتی لەشەوە لە یەک دەچن، لەوانەشە لە یەک کاتدا دوو هێلکە یان زیاتر گەشە بکەن و لە یەک کاتیشدا بپیتێنرێن و هەر یەکەیان گەشەی خۆی بکات بۆ کۆرپەلەیەکی سەربەخۆ ئەوا دوانەی لە یەک نەچوو پێک دێت.
سەرەرای ئەوانەش هەندێ هۆکاری تریش هەن کە شوێن لەسەر کەم ئەندامی کۆرپەڵە دادەنێن وەک: هەو کردن، کەمی خۆراک، کڕۆمۆسۆمەکان، سوورێژە…هتد، پەیدابوونی دوانە پەیوەندی بە تەمەنی دایکەوەیە و بۆ ماوەیی نییە.
دوو خوشک کە لاشەیەیان لە تەنیشتەوە پێکەوە نووسا بوو ، ٢٦ ساڵ زیاتر پێکەوە ژیانیان بردە سەر، بێ ئەوەی جارێک لەیەکتر زویر بووبن، ئەو دوو خوشکە ناویان (لالە) و (لادن) بوو و خەڵکی گوندێکی ناوچەی (فیرۆزئاباد)ی سەر بە پارێزگای (فارس)ی (ئێران) بوون، لە نەخۆشخانەی (نەماز) ی شاری (شیراز) لە دایک بوون، دوای ئەوەی ماوەیەک لە نەخۆشخانە مانەوە دایکییان واز لێ هێنان، پیاوێک بە ناوی (صفایان) گرتینیە ئەستۆ و بە ڕۆڵەی خۆی قبووڵی کردن.
چەند ساڵێک لە ناو ئەو خێزانەدا مانەوە ئینجا لەسەر بڕیاری دادگای گشتی ئێران ئەرکی بەخێوکردنیان سپێردرا بە مانگی سووری ئێرانی و ئەویش شوێنی شیاوی بۆ دیاری کردن تا ئەو کاتەی نەشتەرگەری جیاکردنەوەیان بۆ کرا بەڵام ئەم نەشتەرگەرییە بووە هۆی گیان لەدەست دانی هەردووکیان.
ئەم دوو خوشکە توانای چێشت لێنانیان هەبوو و بە گەرمی پێشوازیان لە میوان دەکرد و بۆ کڕینی پێداویستیش پێکەوە دەچوونە دەرێ، ئەو دوو خوشکە داویان لە مافی مرۆڤ و پسپۆڕانی تایبەت ئەوە بوو کە ئەگەر بۆ ساتێکیش بێت لێکیان جیا بکەنەوە.
کۆڕپەڵە ناسیش لە قورئانی پیرۆزدا بەم شێوەیە هاتووە( ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ثُمَّ مِن مُّضْغَةٍ مُّخَلَّقَةٍ وَغَيْرِ مُخَلَّقَةٍ( سورة الحچ، ئایەتی ٥. واتا ئینجا ئێوەمان لە گۆشت پارەیەکی تەواو یان ناتەواو دروست کردووە، ئەو ناتەواوەیش یان بە زگماگی یان لە ڕێگەی دایکەوە شوێن لەسەر کۆڕپەڵە دادەنێت.

Comments