شەڕێکی چەکداری لە نێوان هێزێکی کوردستانی و هێزەکانی سوپای پاسداران لە شاری مەریوان هاتە ئاراوە.

ڕۆژی ڕابردوو لە کوێستانەکانی مەریوان شەڕێکی چەکداری لە نێوان هێزێکی کوردستانی و هێزەکانی سوپای پاسداران هاتە ئاراوە.


ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە (٢٥ی بانەمەڕی ٢٧١٨ / ١٥ی مەی ٢٠١٩). شەڕێکی چەکداری لە نێوان هێزێکی کوردی و هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنوورەکانی مەریوان هاتووەتە ئاراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ئەو شەڕە لە چیای کونە شەم شەم لە نزیک گوندی توراختەپە سەر بە سەرشێوی مەریوان هاتووەتە ئاراوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر کوژراو و بریندارەکانی ئەو شەڕە کە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر درێژەی کێشاوە لە بەردەستدا نییە.
هەتا ئێستا هیچ حیزبێکی کوردستانی بەرپرسیارێتی ئەو شەڕەی نەگرتووەتە ئەستۆ و میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسدارانیش هیچ هەواڵێکیان لە سەر ئەو شەڕە بڵاو نەکردووەتەوە.
سەرچاوەی هەواڵ: هەنگاو

تعليقات