یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی شاری ئیسلام ئاوا لە پارێزگای کرماشان درایە بەر دەستڕێژی گولە و کوژرا + ڤیدیۆ.

شەوی یەکشەممە (٥ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٢٦ی مەی ٢٠١٩) ئۆتۆمبێلی ئیدارەی ئاگایی “ئیسلام ئاوا” لە گەڕەکی جیهاد لە لایەن کەسانی نەناسراو درایە بەرد دەستڕێژی گولە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هۆی شەڕ و وتێکهەڵچوون لە نێوان ئەو دوو لایەنە، کورش حاجی مورادی، بەرپرسی ئیدارەی ئاگایی ئەو شارە، بە سەختی بریندار بووە و دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە.
تا ئێستا لایەنی بەرانبەری ئەو تێکهەڵچوونە ڕوون نەبووەتەوە نازانرێت کە ئەنجامدەرانی حیزبە کوردستانیەکانی دژبەی حکوومەتی ئێران بوون یان کەسانی ناڕازی دانیشتووی ئەو شارە.
سەرچاوەی هەواڵ: هەنگاو

تعليقات