لە ئاکامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی پیرانشار ٦ کۆڵبەر بوونە قوربانی+ ڤیدیۆ.

لە ئاکامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی پیرانشار ٦ کۆڵبەر بوونە قوربانی+ ڤیدیۆ.

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە (٧ی جۆزەردانی ٢٧١٩ / ٢٨ی مەی ٢٠١٩)، چەکدارانی ئێران لە سنووری سێ چۆمانی پیرانشار دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولە و لە ئاکامدا ٤ کۆڵبەر کوژراون و ٢ کۆڵبەری دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
بە هۆی ئەو دەستڕێژەوە کۆڵبەریکی تەمەن ٥٥ ساڵانی خەڵکی ئالانی سەردەشت بە ناوی ”خالید سەلیمی“ کوژراوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، ناسنامەی ٥ قوربانی دیکە کە دوو کەس لە کوژراوەکان خەڵکی مەهاباد بوون ڕوون نەبووەتەوە.
هەتا ئێستا تەرمی خالید سەلیمی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە و تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی پیرانشار ڕاگیراوە. تەرمی دوو لە کوژراوەکان بۆ مەهاباد گوازراونەتەوە.
سەرچاوەی هەواڵ: هەنگاو

تعليقات