بەشی بیستەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، پەیکەری کیمیاوی مەنی پیاو:

بەشی بیستەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، پەیکەری کیمیاوی مەنی پیاو:


مەنی تازە ڕژاو بە شێوەیەکی سرووشتی ٨٠ لە سەدی مادەی شلە و ٢٠ لە سەدی مادەی وشکە، بەڵام مەنی کە ڕاستەوخۆ لە کیسەی مەنییەوە وەربگیردرێت واتە پێش ئەوەی بە شێی ڕژێنی پڕۆستات و کوپەڕ تێکەڵ بێت، نزیکەی ۹تاکوو۱۰ی مادەی وشکە، مەنی خاوەنی کلۆرۆر و سولفات و فۆسفاتە کانزایییەکان و هەروەها هەندێک مادەی ئەلبۆمینی و لیستینە و لە زەردێنە و سپیلکەی هێلکە دەچێت.

مادە وشکەکانی مەنی بریتین لە بلورە فۆسفاتییەکان و وردیلەی نیشاستەیی و دەزوولە ڕووپۆشەکان لە بۆڕی شێی مەنیدا و هەروەها سوور و سپی و بە تایبەتیش ئەوانەی ماوەیەکی زۆر لە جووت بوون (ئاوێزان) دابڕاون ژمارەیەکی زیاتر لە توخمیان هەیە کە لە هەر چرکە مەترێکی دووجادا بە ١٠٠ ملیۆن مەزەندە دەکرێت و لە شلەی مەنیدا مەلە دەکەن.

هەر کاتێک گەرمی مەنی ڕژاو کەمتر بێ و ماوەی ڕژانی مەنی و (جووت بوون-ئاوێزان) زیاتر بێت، لە چالاکی و خێرایی جووڵەی توخم کەم دەبێتەوە و دوای ساردبوونەوەی مەنی ژیانی خۆیان لەدەست دەدەن.

خڕۆکەی سوور و سپی: تەنی وردن لە خوێن دان لە ١٠ بەش، ٤ بەشی خوێنی مرۆڤ پێک دێنن، هەر کاتێک ژمارەی خڕۆکەی سوور لە خوێندا کەم بووەوە ئەوا شوێنەواری کەم خوێنی و پەڕینی ڕەنگ پەیدا دەبێ و لە بەرامبەر میکڕۆبەکانی نەخۆشی بەرگری دەکەن.

خەو بینین (شەیتان پێکەنین-شەیتانی بوون) چۆن ڕوو دەدات؟

بەدەرچوونی خۆنەویستی مەنی بە تایبەتی لە شەودا دەڵێن خەو بینین، توخمەکان بە ڕێک و پێکی و بێ پچڕان لە لوولە مەنی سازەکاندا دروست کراون و ڕێگاکانی مەنی دەبڕن و لە کیسەکانی مەنیدا کۆ دەبنەوە.

ئەگەر هێشتا (جووت بوون-ئاوێزان)بە واتایەکی دیکە مەنی نەڕژابێت، لەخەویشدا کە دەمارە هەستییەکان ئارام دەبنەوە و سانسۆری دەروونی ڕادەوستێت، فیلمی ئارەزوو و دیمەنە جنسییەکان دێنەوە بەرچاو و دەبێتە هۆی ڕژانی مەنی.

هەندێک جاریش بە بێ دیتنی دیمەنەکان خەو بینین ڕوو دەدات، لەبەر ئەوە دەتوانین خەو بینین بەیەک کاریگەری بەتاڵ کردنەوەی کیسەکانی مەنی دابنێین کە بەوەش جێگا بۆ توخمەکانی دوای خۆی بکاتەوە.

ئەڵبەتە خەو بینینی نەخۆشیش هەیە، لە دەزگای زاوزێیەوە هەر لە خۆوە مەنی دەڕژێت کە لەو کاتانەدا پێویستە سەردانی پزیشکی تایبەتی بکرێت.

خەو بینین تایبەت نییە بە لاوەکان بەڵکوو لە بەساڵاچووەکان و لە خێزاندارەکانیشدا هەر ڕوو دەدات، بەڵام لە لاوەکاندا بە شێوەیەکی زیاتر دەبیندرێت.

کەسێک کە بڵێ من بە ڕێگای دەستکرد کاری خەو بینین ئەنجام دەدەم، زیانی زۆری تەندرۆستی و دەروونی بە دواوەیە، کەسانێک کە زیاتر لە رادە تووشی خەو بینین دەبن ئەگەر لە کاتی نووستندا بە زگی پڕەوە نەخەون و پێش نووستن میز بکەن و کاتی نووستن بیر لە دیمەنە هەست بزوێنەکان نەکەنەوە و هەر کاتێک هەستان توڵ بە ئاوی سارد بشۆن و کەمەری خۆیان ببەستن، ئەوا ڕێژەی خەو بینین لەسەر خۆیان کەم دەکەنەوە.

ئەوەی پەیوەندی بە کارەکەی ئێمەوە هەبێ ئەوەیە کە ئایا مێینەش خەوی جنسی دەبینێت؟

ئەو دیاردەیە لە ڕەگەزی مێینیەیشدا ڕوو دەدات، بەڵام کەمتر لە ڕەگەزی نێر و هیچ شلە و دەرداوێکیش لە داڵانەوە دەرناچێت، هەر وەک چۆن لە ڕەگەزی نێردا هەتا کارە فیسۆلۆجیکەی جووت بوون ڕوو دەدات.

بەڵام کچان و ئافرەتانیش لە ئەنجامی خەو بینینەکان دەگەن بە قۆناغی چێژی تەواو، هەرچەندە زۆر جاران تووشی دڵەڕاوکێ و دڕدۆنگی دەبن کە ئایا بەڕاستی پیاو دەستی گەیشتووەتێ و کچێتی لەدەست داوە یان بارێکی سرووشتیە.



تعليقات