بەشی پازدیەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، مەمکەکان:

ڕژێنێکن کاریان تەڕی شیرە، لەبەر هەبوونی خانەی هەستیار تێیاندا دەست لێدان و گوشینیان مایەی پەسەندی ژن و مێردە لەکاتی ئاوێزاندا (جووت بووندا).


ئەو ڕژێنانە هەم لە پیاو و هەم لە ژندا هەنە، لە پیاودا بچووکن بەڵام شیردانی منداڵ لە ئەستۆی ژنە، لەودا ئەو ڕژێنانە زیاتر گەشە دەکەن.

مەمکەکان دوو دانەن یەکێکیان لای ڕاستە و ئەوی تریان لای چەپە، وەکوو نیوە تۆپێکن ژێرەوەیان خڕ و دیارترە لە نیوەی سەرەوەیان.

مەمکەکان لە ژنانی شیردەردا گەورەتر دەبن و لە گەڵ زۆری تەمەن بچووکتر دەبنەوە، قەبارەی مەمک لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر دەگۆڕدرێت، بەڵام پێویستە بزانین کە گەورەیی و بچووکی مەمک هیچ کار ناکاتە سەر کەمی و زۆری شیر، ئەگەر ڕژێنی تەڕی شیر کەم بوون با قەبارەی مەمکیش گەورە بێت شیر کەم دەبێتەوە.

زۆری قەبارەی مەمک بەهۆی زۆری چەوریەوەیە، کێشەکەی لە کاتی لەدایک بوون ٥ گرام و لە کچاندا ١٥٠تاکوو٢٠٠ گرام و لە ژنانی شیردەردا ٥٠٠ گرام دەبێت.

مەمکی کچانی عازەب و ژنانی نەزۆک پتەوە و دوای سک پڕی نەرم و سست دەبنەوە، لەهەر مەمکێکدا ١٠تاکوو١٢ بۆڕی شیر هەیە کە بە شێوەیەکی پێچاو پێچ و ناڕێک کەوتوونەتە سەر یەک.

ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوەیە کە ئایا مەمکەکان هیچ پەیوەندییەکیان بە کرداری جنسی و چێژ وەرگرتنەوە هەیە؟

مەمکەکان دوو ڕژێنی جنسی هەستیارن و هیچ هاوبەشێک لە کرداری زاوزێدا ناکەن، تەنها بە دەست لێدانیان حەزی جنسی دەست لێدەر و دەست لێدراو زیاد دەکەن و بە چێژێکی زیاترەوە دەچنە نێو کرداری جووت بوونەوە.

هەر مەمکێک لە چەند ڕژێنێکی بچووک پێک دێت کە هەموویان لەو شوێنە بەرجەستەی مەمکەدا دەکرێنەوە کە پێی دەڵێن گۆی مەمک (Nipple)، یۆنانییەکان زۆر لە مێژە هەستیان بە پەیوەندی نێوان مەمک و پاڵنەری جنسییەوە بردووە و دەڵێن : مەمکی چەپ زووتر دەورووژێت.



تعليقات