بەشی هەژدەیەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، لە خوێنی ژندا سێ جۆر هۆڕۆمۆن هەیە:

بە هەمان شێوە لە ژنانی ئۆمێد بڕاودا واتە ( ئەو ژنانەی کە بە هۆی زۆری تەمەنەوە چیدی خوێنی مانگانە نابینن) هۆڕمۆنی فۆلیکۆڵین لەواندا بە ڕێژەیەکی کەم بەرچاو دەکەوێت.


١- هۆڕمۆنی: Folicle Strimulating Hormon F.S.H
ئەو هۆڕمۆنە لەسەر هێلکەدان شوێن دادەنێ و دەبێتە مایەی گەیاندنی فۆلیۆڵەکان و تەڕی فۆلیکۆڵین ڕادەگرێ، ئەگەر هۆڕمۆنە لە گەڵ فۆلیۆڵین کاری هاوسەنگیان پێ سپێردراوە.
واتە ئەگەر یەکێکیان کەم بکات تەڕی ئەوەکی تریان زیادە دەکات، بە هەمان شێوە لە ژنانی ئۆمێد بڕاودا واتە ( ئەو ژنانەی کە بە هۆی زۆری تەمەنەوە چیدی خوێنی مانگانە نابینن) هۆڕمۆنی فۆلیکۆڵین لەواندا بە ڕێژەیەکی کەمە، ئەو ڕێژەیەش بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە خوێندا زیاد دەکات.
٢- هۆڕمۆنی: Luteinzing L.H
ئەو هۆڕمۆنەش لە سەر شانەکانی هیلکەدان شوێنەواری هەیە و تەنی زەرد پەیدا دەکات، تەنی زەردیش دیسان هۆڕمۆنی دووەمی هێلکەدان واتە ( پڕۆجیسترۆن) یان (لۆتئین) تەڕ دەکات ئەوەش لە مانگەکانی سەرەتای ژیانی کۆرپەڵەدا زۆر کاریگەرە.
٣- هۆڕمۆنی: Luteo – Tropic Hormon
ئەو هۆڕمۆنە کە ( پڕۆلاکتین)یشی پێ دەڵێن بۆ پارێزگاری و بەردەوامی تەنی زەرد و دابین کردنی تەڕی لۆتئین تا دوو حەفتە پێویستە، سەرەڕای ئەوەش ئەو هۆڕمۆنە لەسەر ڕژێنی مەمک شوێنەواری هەیە دەبێتە هۆی تەڕی شیر.

تعليقات