بەشی دوازدەیەمی خەوننامەی کوردی؛ بەشی ئەلف؛ ئاسنگەری:

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر کەسێک بینی کاری ئاسنگەری دەکات و پیشەی ڕاستەقینەشی ئەو کارە نەبوو، ئەوا کەسێک تووشی دۆژمنایەتی دەکات.


ئەگەر پیشەی خۆی ئاسنگەری بوو، نیشانەی خێر و چاکەیە، هەندێ لە لێکدەرەوان گوتوویانە: ئاسنگەر بە پێی لێکدانەوە، فەرمانڕەوایەکی گەورە و دادپەرەوەرە.
ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی ئاسنگەر لە خەودا، گەڕانەوەیە و ئەگەر بینی ئاسن یان مسی دەتواندەوە، ئەوا ئەو کەسە لە پاشملە (غەیبەت) بە خراپە باسی خەڵکی دەکات.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: هەر شتێک کە لە ئاسن دروست کرابێت و لە خەودا ببینرێت یان سوژن بوو، ئەوەش سوود و هێز و پلە و پایە و دەسەڵات و توانایی و سەرکەوتنە بەسەر دوژمندا.

No comments:

Post a Comment