ڕووسیا گۆڕەپانی چۆل کرد بۆ مەلەوانەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس و پشتی لە حکوومەتی ئێران کرد.

ڤلادیمێر پوتین: ڕووسیا ناتوانێت به‌ به‌رده‌وامی رۆڵی تیمی فریاگوزاری له‌ جیهان ببینێت.


“ڕووسیا ناتوانێت به‌ به‌رده‌وامی رۆڵی تیمی فریاگوزاری له‌جیهان ببینێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هانای هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ بچێت”، كه‌ پێده‌چێت ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ک بێت بۆ ئه‌وه‌ی، كه‌ ناتوانێت له‌ گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران هیچ شتێک بۆ تاران بكات.
پوتین گوتی: “جارێ سه‌یر ده‌كه‌ین بزانین چی ڕووده‌دات، ڕووسیا تیمی ئاگركوژێنه‌وه‌ نییه‌ و ئێمه‌ ناتوانین هه‌موو شتێک رزگار بكه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌ ته‌واوی پشت به‌ خواسته‌كانمان نابه‌ستن”.
سه‌رۆكی ڕووسیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی مۆسكۆی كرده‌وه‌‌، “كه‌ ده‌توانێت هه‌مان ئه‌و رۆڵه‌ بگێڕێت كه‌ پێشتر هه‌یبووه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ ته‌نیا ناوه‌ستێته‌ سه‌ر رووسیا، به‌ڵكوو پشت به‌ سه‌رجه‌م هاوبه‌شه‌كان و یاریزانه‌كانی ئه‌و دۆسییه‌ ده‌به‌ستێت، له‌وانه‌ش ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئێران”.

تعليقات