بــــــەراوردێك لە نێوان ھێزی سەربازی ھەردوو وڵاتــــی ( ئەمریكــــــا و ئێران ) !

* لە ڕووی بەھێزی سوپاوە لە كۆی ( ١٣٧) وڵات ، وڵاتی ئەمریكا بە پلەی ( ١)م دێت و وڵاتی ئێران بە پلەی ( ١٤) یەم دێت.


* دانیشتوانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ( ٣٢٧) ملیۆن كەسە و دانیشتوانی وڵاتی ئێران ( ٨٣) ملیۆن كەسە.
* ئەمریكا ( ١١٩) ملیۆن كەس تەمەنی سەربازی گونجاوە بۆ جەنگ و لە وڵاتی ئێران ( ٣٩) ملیۆن كەس تەمەنیان گونجاوە بۆ سەربازی كردن .
* ژمارەی ھێزەكانی سوپای ئەمریكا (٢.١) ملیۆن سەربازە كە (٨٦٠) ھەزار سەربازی یەدەگە، ژمارەی ھێزەكانی سوپای ئێران (٨٧٣) ھەزار سەربازە و (٣٥٠) ھەزار سەربازی یەدەگە .
*بوودجەی ساڵانەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (٧١٦) ملیار دۆلارە ، بوودجەی ساڵانەی وەزارەتی بەرگری ئێران ( ٦.٣) ملیار دۆلارە .
* ھێزی ئاسمانی ئەمریكی پێك دێت لە : (١٣) ھەزار فڕۆكەی جەنگی ، كە (٢٣٠٠) فڕۆكەی بكوژی وێرانكەر ، (٢٨٠٠) فڕۆكەی ھێرشبەر، (١٣٠٠) فڕۆكەی گوێزەرەوەی كەل و پەلی جەنگ، (١٠٤) فڕۆكەی مەشق ، (٥٧٠٠) ھیلیكۆپتەر كە (٩٧٠) یان ھیلیكۆپتەری ھێرش بردنن .
* ھێزی ئاسمانی ئێران پێك دێت لە : (٥٠٩) فڕۆكەی جەنگی، لە نێوانیاندا (١٤٢) فڕۆكەی وێرانكەر، ( ١٦٥) فڕۆكەی ھێرشبەر، (٨٩) فڕۆكەی گوێزەرەوەی سەربازی، (١٠٤) فڕۆكەی مەشق، (١٢٦) ھیلیكۆپتەر كە ( ١٢) ھیلیكۆپتەری ھێرشبەرن .
* ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا خاوەنی ( ١٣،٥٠٠) فڕۆكەخانەی سەربازی یە، وڵاتی ئێران خاوەنی (١١٩) فڕۆكەخانەی سەربازییە .
* ئەمریكا خاوەنی (٦٢٠٠) دەبابەی جۆراو جۆری شەڕە ، (٣٩) ھەزار مودەڕەعە، (٩٩٠) مەدفەعی لوولە جوڵاو ، ( ٨٦٤) مەدفەعی مەیدانی ، ( ١٠٠٠) مووشەكی ڕاجیمەیە .
* ئێران خاوەنی (١٦٠٠) دەبابە و (٢.٣٤٥) مودەڕەعە و (٥٧٠) مەدفەعی لوولە جوڵاو ، (٢١٠٠) مەدفەعی مەیدانی و ( ١٩٠٠) مووشەكی ڕاجیمەیە .
* ئەمریكا خاوەنی (٤١٥) كەشتی جەنگییە، كە ( ٢٤) یان كەشتی فڕۆكە ھەڵگرن، (٦٨) غەواسە و ( ٢٢) كەشتی مووشەك ھەڵگر، (٦٨) كەشتی مودەمەر، ( ١٥) كۆرفیت، ( ١٣) كەشتی دەوری، ( ١١) كەشتی پوچەڵكردنەوەی مین .
* ئێران خاوەنی ( ٣١٩) كەشتی جەنگی یە، ( ٣٤) غەواسە، ( ٦) كەشتی مودەمەر، (٣) كۆرفیت، (٨٨) كەشتی دەوریە، (٣) پووچەڵكەرەوەی مین .
* ئەمریكا خاوەنی (٣٣) بەندەری جێگیرە، ئێران خاوەنی (٣) بەندەرە .
* ھێزی سەربازی وڵاتە زلھێزەكان بەندە بە ڕێژەی یەدەگی نەوتی ووڵاتەكەیان، ھەرچەندە ئەمریكا پلەی یەكەمی جیھانی گرتووە لە ڕووی بەھێزی سوپاوە بەڵام یەدەگی نەوتی ( ٣٦.٥ ) ملیار بەرمیل نەوتە، لە كاتێكدا وڵاتی ئێران خاوەنی (١٥٨.٤) ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگە .
* لە كۆتاییدا ڕووبەری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا (٩.٨) ملیۆن كیلۆمەتری چوارگۆشەیە ، وڵاتی ئێران ڕووبەرەكەی (١.٧) ملیۆن كیلۆمەتر چوارگۆشەیە .

تعليقات