بەشی بیست و سێیەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ ئەرکی دایک و باب لە بەرامبەر منداڵدا:

بەشی بیست و سێیەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ ئەرکی دایک و باب لە بەرامبەر منداڵدا: 


هەر وەک ئاماژەمان کرد هەنگاوی باڵغ بوون ترسناکترین قۆناغەکانی ژیانی لاویەتییە و ئەوان لەو قۆناغەدا زیاتر حەز بە تەنیای و دوورە پەرێزی دەکەن، تا بتوانن لە خەون و خەیاڵدا خۆیان بزر بکەن، لەو قۆناغەدا، هەست و سۆز بەسەر هەموو شتێکدا زاڵە و هۆش و بیر کردنەوە کەمتر جێگای باسە.

لەسەر دایک و باب پێویستە کە هەتا لە قۆناغی منداڵیشدا، منداڵەکانی خۆیان بە کەڕ و بێ فام و بێ ئاگا نەزانن و ئەرکی جنسی لەبەرانبەریاندا یان لە ناویاندا ئەنجام نەدەن، زۆرێک لە منداڵان ئاگاداری ئاماژە و سرتەی دایک و باوکیانن لەبەرانبەر یان لەگەڵ یەکتردا.

دەبێ دایک و باب حەتمەن لەبیری ئەوەدابن، کە جێگای خەوتنیان جیا بکەنەوە و ڕوو بە منداڵەکانیان نەبێت، هەر وەک لە کۆمەڵگای ڕۆژئاوادا کە دایک و باب بێ شەرمانە و بە ڕووت و قووتی و جلی تەنگ و تەسک دەنوون.

دایک و باب نابێ جلی کوڕ لەبەر کچ و هی کچ لەبەر کوڕ بکات، هەروەها لە جلی تەنگ بۆ منداڵەکانیان خۆ بپارێزن، لە ڕووداوەکاندا هاوتووە ئەگەر منداڵێک لە ژوورێکدا بووبێ، کە لەوێدا کاری جنسی تێدا ئەنجام درابێ، گوناحکار و دەروون بەزیو دەرچووە.

چونکە منداڵ لە بچووکیەوە خوو بە چ شتیکەوە بگرێ، لای منداڵە هاوتەمەنەکانی لە دەرەوە دووبارەی دەکاتەوە، ئەگەر ئەو دایک و بابەش هەوڵی تەمبێ کردنی بدەن، ئەوە ڕەنجێکی زۆری دەوێت، چونکە سرووشتی مرۆڤ وایە لەسەر ئەو شتەی بەرگری لێ دەکەن سوورتر دەبێت (بل اکثرهم للحق لکارهون).

لەسەر دایک و باب پێویستە کە زۆر گرنگی بە تەندروستی و خاوێنی منداڵ بدەن، چونکە میکڕۆب لە ئەنجامی خواردنی پیسەوە دەچیتە ناو لەشی منداڵ و تووشی کۆم خواردنی بەردەوامی دەکات، ئەوەش ناتەواویەکی دەروونی و جنسی بۆ منداڵەکە پەیدا دەکات.

بۆ دادگەری و جیاوازی کردن لە خۆشویستنی منداڵان، بۆ دایک و باب ڕوون و بەرچاوە خۆکوژی یان ڕەکابەر کوژی بۆ منداڵەکە پەیدا دەکات، یەعقووب (د.خ) لەسەر بێت، یوسفی لە هەموو کوڕەکانی تری خۆشتر دەویست، کە ئەوە بوو بە هۆی ئەوەی کە کوڕەکانی لە بەرانبەر ئەو جیاوازیەدا، ببنە ڕەکابەری براکەیان و لە ئەنجامدا هاویشتیانە ناو بیرێک و لە بیابانی غەریبیدا بە تەنیایی بەجێیان هێڵا.



تعليقات