بەشی شازدەیەمی خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئاگر - بڵێسەی ئاگر:

خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئاگر–بڵێسەی ئاگر:

ئیبن سیرین دەڵێ: بڵێسەی ئاگر لە خەودا، قسەی خراپە کە پێی دەگوترێت.

ئەگەر بڵێسەی ئاگری تێبەربوو، واتە شەڕ و ئاژاوە لەو ناوچەیەدا هەڵدەگیرسێت.

ئەگەر بڵێسەی ئاگری زۆر سەخت و گەورەی بینی، واتە عەزاب و سزای خوای گەورە بەسەریدا دەبارێت، یان ئەو عەزاب و سزایە بەسەر ئەو ناوچەیەدا دەبارێت.

ئەگەر دیتی بڵێسەی ئاگر کەوتە نێو خەڵکیەوە، واتە شەڕ و ئاژاوە دەکەوێتە نێوان خەڵکی ئەو ناوچەیە و ئاگر هەڵدان و یاریکردن بە ئاگر، نیشانەی قسەی ناشیرین و جنێودانە.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی مەشخەڵێکی ئاگری بەدەستەوە بوو، واتە سەرقاڵی کاری پاشا دەبێت، ئەگەر لە گەڵ ئاگرەکەدا، دووکەڵ هەبوو ئەوا ئەو کارەی مەترسی تێدایە.

ئەگەر بینی ئەو ئاگرەی دەستی دامرکایەوە و کوژایەوە، واتە لە خزمەتی پاشادا، سەروەت و سامانی حەرامی دەست دەکەوێت.

ئەگەر بینی لەو ئاگرە، بەشی خەڵکی لێدا، واتە بە هۆی کارەکانیەوە، خەڵکی تووشی ئازار و زیان دەبن و خەڵک دەبنە دوژمنی ئەو، ئەگەر دیتی خواردەمەنییەکی بە ئاگر چێکرد و خواردی، واتە قسەی خوشحاڵکەر دەبیستێت.

ئیمام جەععفەری سادق دەفەرمێ: بینینی ئاگر لە خەودا، بیست و پێنج واتای هەیە.

یەکەم: ئاژاوە. دووەم: شەڕ و کێشە. سێیەم: گەندەڵی و خراپەکاری. چوارەم: داماوی و چەرمەسەری. پێنجەم: ناکۆکی. شەشەم: قسەی پیس و ناشیرین. حەوتەم: بێبەشبوون لە خۆشی و ئاواتەکان. هەشتەم: تووڕەیی پاشا. نۆیەم: سزا. دەیەم: دووبەرەکی. یازدەیەم: سەرلێشێواوی. دوازدەیەم: زانست و دانایی. سێزدەیەم: ڕێگای هیدایەت. چواردەیەم: بەڵا. پازدەیەم: ترس و خۆف. شازدەیەم: سووتان. حەڤدەیەم: خزمەتکردنی پاشا. هەژدەیەم: دەرد و پەتا و نەخۆشی. نۆزدەیەم: سەرەخولێ و تێکچوون. بیستەم: ئاوڵە. بیست و یەکەم: کرانەوەی دەرگای کارە داخراوەکان. بیست و دووەم: گەورەیی. بیست و سییەم: پارە و سامانی حەرام. بیست و چوارەم: ڕزق و رۆزی. بیست و پێنجەم: سوود و قازانج.


تعليقات