بەشی حەڤدەیەمی خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئاگر پەرستن:

دانیاڵ پێغەمبەر دەفەرمێ: ئەگەر کەسێک بینی کە ئاگر دەپەرستێ و کڕنۆشی بۆ دەبرد، ئەوا کڕنۆش بۆ حاکمێکی زاڵم و زۆردار دەبات و خزمەتی دەکات.

ئەگەر بینی سەری بۆ تەنوور یان ئاگر یان چرایەک دادەنەواند، ئەوا بە خزمەتکردنی ئافرەتانەوە سەرقاڵ دەبێ.

ئەگەر بینی ئاگری ماچ دەکرد و دەیپەرست، دەبێتە خاوەن هەواڵی حاکم و فەرمانڕەوا (هەواڵی بۆ دەهێنێت).

ئەگەر بینی لە ناو ئاگردا تلی دەخوارد و خۆی دەگەوزاند، ئەوا وەک کوێلە و بە ویستی خۆی بازرگانی بۆ حاکم دەکات، بەڵام دوارۆژی کارەکەی پڕ مەترسی دەبێت، بەتایبەت ئەگەر بە ئاگرەکە، جەستەی زیانی پێگەیشت.

ئەگەر بە ئاگر زیانی پێنەگات، ئەوا لە لایەن حاکمی ئەو سەردەمەوە، زیان بە پەیام و ئاسایشی خۆی و کۆمەڵگا دەگات لە ڕۆژگاری ئەودا.

ئەگەر بە ئەمنییەت و ئاسایشەوە بەناو ئاگردا ڕۆیشت، بە ئەندازەی ئەوە، سوود لە حاکمەکەی دەبینێ.

ئەگەر بینی ئاگر بە جلەکانیەوە، یان لەسەر دەستیەوە ڕووناکی دەدایەوە، بەجۆرێک کە بوونەوەر سەریان لە ڕووناکیەکەی سووڕمابوو، ئەوا بەسەر دوژمندا زاڵ دەبێت و بە ئارەزوو و مرازی هەر دوو دونیا دەگات.

ئەگەر کەسێک بینی ئاگر دەپەرستێ و ئەو ئاگرەی کە دەیپەرست، لەسەر شێوەی پشکۆ بوو، ئەوا ئایین بۆ مەبەستی کۆ کردنەوەی ماڵ و سامان بەکار دێنێ و ماڵ و سامانێکی حەرامی زۆر دەست دەکەوێت.


تعليقات