خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئاڵا:

خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئاڵا:


ئاڵا لە خەودا، نیشانەی پیاوی زانا و دانایە، یانیش نیشانەی پێشەوا، یان لە خوا ترسێک، یان دەوڵەمەندێک یان دەستبڵاوێک دەگەینێ.

ئەگەر بینی ئاڵای پێبوو، واتە لە لایەن کەسێکەوە کە ئەو تایبەتمەندییانەی سەرەوەی هەیە، سوود وەردەگرێت.

ئەگەر دیتی ئاڵاکە کەوتە سەر زەوی و لەناو چوو، لێکدانەوەکەی بە پێچەوانەوەیە.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئاڵا لە خەودا، نیشانەی گەشتکردنە.

ئەگەر دیتی پاشایەک ئاڵایەکی دایە دەستی، نیشانەی گەورەیی و پلە و پایەیە، بە تایبەت ئەگەر ڕەنگی سپی یان سەوز بوو.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی ئاڵایەکی گەورەی سپی پێبوو، واتە لەگەڵ دەوڵەمەندێک دەبێتە هاورێ و سوودی لێدەبینێت.

ئەگەر دیتی ئاڵای ڕەشی پێبوو، واتە دەبێتە قازی و دادوەر، یان وتاربێژ.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی ئاڵا لە خەودا، چوار واتای هەیە.

یەکەم: کوێخایەتی و گەورەیی. دووەم: گەشت. سێیەم: پێگە و پلە و پایە. چوارەم: باشی دۆخی ژیان و گوزەرانی.



تعليقات