ئەو هێزەی کە تەقەی لە کۆڵبەران کرد حەشدی شەعبی بوو.

هێزەکانی حەشدی شەعبی ، سەڕەڕایی کوشتن و بریندار کردنی ٦ کۆڵبەر، ٤ سەر ئەسپیان کوشتووە و دەستیان بەسەر ١٦ سەر ئەسپی دیکەشدا گرتووە.


ڕۆژی سێشەممە (٧ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٢٨ی مەی ٢٠١٩) کاروانێکی نزیک ١٥ کەسی کۆڵبەران کە زۆربەیان خەڵکی مەهاباد بوون، لە سنوری سێ چۆمان لە نێوان پیرانشار و شنۆ و لە شوێنێک بە ناوی خێوەتگە، کەوتوونەتە بۆسەی هێزەک کە وەک کۆڵبەران باسی لێوە دەکەن حەشدی شەعبی بوون.
یەکێک لەو کۆڵبەرانە کە نەیویستووە ناسنامەی ئاشکرا بێت ڕایگەیاند کە، سەنعان لەلایەن ئەو هێزانەوە دراوەتە بەر لێدان و ئەشکەنجە و پەراسوویەک و دەستی شکاوە.
ئەو کۆڵبەرە لە درێژەدا ڕایگەیاند ئەو هیزانە کە جلی ئاساییان لەبەر بوو، خەڵکی ئیران نەبوون و تەنانەت یەک وشەش بە زمانی فارسی قسەیان نەکردووە و لە مەودایی ٥٠ مەتری ئێمەیان داوەتە بەر دەسڕێژی گولە.
بەهۆی ئەو دەستڕێژەوە، دوو کۆڵبەر بە ناوی خالید سەلیمی تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی سەردەشت و ئاکام باردڵ خەڵکی مەهاباد بە سەختی بریندا کراون و دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانیان لەدەست داوە.
ئەو کۆڵبەرە لە درێژەدا ڕایگەیاند ئەو هیزانە کە جلی ئاساییان لەبەر بوو، خەڵکی ئیران نەبوون و تەنانەت یەک وشەش بە زمانی فارسی قسەیان نەکردووە و لە مەودایی ٥٠ مەتری ئێمەیان داوەتە بەر دەسڕێژی گولە، سەرچاوەکە دەڵێت دوای ئەوە سێ کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران هاتنە شوێنەکە و فارسی قسەیان لەگەڵمان کرد، بۆ ماوەی ٤٠ خولەک ئیزنی گواستنەوەی بریندارەکانیان بە ئێمە نەدا و نەیانهێشت لە سەر ڕێگا بریندارەکان بگوازینەوە و بە ناچاری لە چیاکان و لە کوێرەڕێ بریندارەکانمان گواستوەتەوە.
ئەو هێزانە کە کۆڵبەران لەو باوەڕەدان حەشدی شەعبی بوونە، سەڕەڕایی کوشتن و بریندار کردنی ٦ کۆڵبەر، ٤ سەر ئەسپیان کوشتووە و دەستیان بەسەر ١٦ سەر ئەسپی دیکەشدا گرتووە.
سەرچاوە: هەنگاو



تعليقات