هیجری بۆ "دەنگی ئەمریکا" شەڕی ئێران و ئەمریکا لە ئارادایە.

ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە بەشەکانی دیکە ئامادەیی هەیە بۆ ڕاپەڕین و ئێستاش زیاتر ئامادەیی هەیە.


هیجری لەو وتووێژەدا لەگەڵ “دەنگی ئەمریکا” باسی لەوە کردووە، دەوڵەتی ئەمریکا بەتایبەتی ترامپ و ڕێبەری ڕێژیمی ئێران عەلی خامنەیی ڕایانگەیاندووە، کە نایانەوێت شەڕ بکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زەمینەی شەڕ لە ئارادایە.
هیجری لە وتووێژکدا باسی لەوە کرد، ئێمە لە ساڵی ٩٥ خەباتێکی نوێمان بە ناوی ڕاسان کە فرە ڕەهەندە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەست پێ کردووە و دواتر ئێمە لە گەڵ لایەن و حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناوەندێکی هاوکاریمان پێک هێناوە بۆ خەباتی دژی ڕێژیمی ئاخووندی ئێران.
لە بارەی ئەوەی کە کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاستێکدا لە بواری ڕاپەڕین ئامادەیە، باسی لەوە کرد، ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە بەشەکانی دیکە ئامادەیی هەیە بۆ ڕاپەڕین و ئێستاش زیاتر ئامادەیی هەیە ئەوەش بۆ سوننەتی مێژوویی هەمیشە حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆن تێکۆشانیان بووە، خەڵکەکە سیاسیتر و ڕێکخراوترە، بۆیە خەڵک ئامادەیی ڕاپەڕینی زیاترە و ڕێژیمی ئێرانیش ئەو ڕاستییە دەزانێت کە کوردستان ئامادەی ڕاپەڕینه.
لە کۆتایی وتووێژەکەدا لە وڵامی ئەو پرسیارە کە پەیامی ئێوە بۆ ئەو بەکرێگیراوانەی کە بە دژی ئێوە شەڕ دەکەن چییە؟ هیجری باسی لەوە کرد، ئێمە پێشتریش پەیاممان داوە بەو هاوڵاتییانە کە ئێستا ڕێژیمی ئێران بەرەو ڕووخان دەچێت پشت لەو ڕێژیمە بکەن و چەک دابنێن.

تعليقات