بەشی دووازدەیەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ پەردەی کچێنی و جۆرەکانی:

بەشی دووازدەیەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ پەردەی کچێنی و جۆرەکانی:

پەردەی کچێتی پەردەیەکە کە دەکەوێتە نێوان ئەندامی جووت بوون و داوێنەوە بە تەنیشتی کونی ژێرەوەی ئەندامی جووت بوونەوە بەستراوەتەوە.

پەردەی کچێتی لە دوو بەشی پتەو پێکهاتووە کە لە نێوانیاندا ڕایەڵێکی هاوبەند دەبیندرێت، لەبەر ئەوەیە یەکەم جووت بوون بە ئازار و خوێناوییە.

لە نێوەڕاستی پەردەی کچێنی کونێک هەیە کە پێی دەڵێن کونی پەردەی کچێتی کە خوێنی مانگانە لە کچاندا لەو کونەوە دەردەچێت و ئەندامی جووت بوونی تەنگ کردووەتەوە.

هەندێک کەس پەردەی کچێتی بە پاشکۆی ئەندامی جووت بوون دادەنێن لە بەر ئەوەی لە هەندێک کاتدا دڕانی ئەو پەردەیە بە بێ خوێنڕژان سەر دەگرێت.

پەردەی کچێتی چەند جۆرێکی هەیە وەک:

ئەڵقەیی، مانگی یەک شەوە، ستوونی، یەک پارچەیەیی، دوو پارچەیی، لوولەیی، ددانەداری، هەروەها پەردەکانی لە ڕوانگەی ئەستووری و بەرگریانەوە جیاوازیان لەگەڵ یەکتردا هەیە، هەندێکیان زۆر ناسک و بێ هێزن و بە یەکەم ئاوێزان(جووت بوون) بە ئاسانی دەدڕێن و هەندێکیان ئەستوور و پتەوترن.

لە هەندێک کاتدا دووگیان بوون بە بێ دڕانی پەردەی کچێتی ئەنجام دەدرێت و ئەوەش جۆرێکی تری پەردەی (لاستیکی)یە کە ناپچڕێت تا ئەو کاتەی منداڵی یەکەم لە دایک دەبێت.

کونی پەردەی کچێتی لەسەری دەرزییەوە تا ئەستووری یەک قامک دەبێت، هەندێک جار دوو قامک پێکەوە دەچنە ناوی.

پەردەی کچێتی لە کاتی ئاوێزاندا (جووت بووندا) زیاتر لە بەشەکانی پشتەوە دەکرێتەوە، ئەگەر دڕانەکەشی تا کەناری لێواری ئەندامی جووت بوون بکرێتەوە خوێنەکەی زیاترە.

هەندێک جار پەردەی کچێتی بێ کونە و هەتا عازەب بوون نیشانەکانی دەرناکەون، بەڵام لە دوای عازەب بوون کە سەرەتای خوێنی مانگانەیە دەتوانێ لە پەردەی کچێتییەوە دەربچێت.

ئەندامی جووت بوون، خوێن لە ناو خۆیدا ڕادەگرێت و ئەگەر ڕێژەیەکی زیاد لە توانای خۆشی تێدابێت، دەبێتە مایەی ئێش و ئازارێکی زۆر لە ژێر زگەوە کە دەتوانێ پەردەی کچێتی بە شێوەی ناسرووشتی بدڕێنێ تا خوێنەکەی لەوێوە وەدەربنێت، ئەوەش بە ناوی خڕبوونەوەی خوێن لە ئەندامای جووت بووندا یان (هیماتۆکۆلبۆس- Hematocolpos ) ناو دەبردرێت.

Comments