بەشی بیست و دوویەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، (بلوغ) باڵغ بوون:

بەشی بیست و دوویەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، (بلوغ) باڵغ بوون:


یەکەمین دەرچوونی مەنی لە کوڕدا و یەکەمین دیتنی خوێنی مانگانە لە کچدا سەرەتای دەست پێ کردنی باڵغییە، بە شێوەیەکی گشتی ئەو ماوەیەی کە کچێک تێدا باڵغ دەبێ و خوێن دەبینێت لە ١٣ ساڵی هەتا ٥٠ ساڵییە کە هەتا کچ زووتر باڵغ بێ توانای منداڵ بوونی زیاترە.

پیاو لە ١٥ ساڵی و کەمێک پێشتر و هەتا ١٨ ساڵی باڵغ دەبێت و نێرە ڕژێنەکانی زاوزێی پێ دەگەن و دەست بە دروست کردنی تۆو دەکەن، تۆویش هەروەک باسمان کرد (وێنەی توخمی پیاو) لە سەر و مل و کلکێکی درێژ پیکهاتوو، کە لە ناوەندی شلەدا یاریدەی جوڵانی دەدات، ڕژێنی زاوزێی پیاو لە ماوەی چالاکیدا ملیۆنها تۆو پێک دێنێت.

ژن لە پیاو زووتر باڵغ دەبێت واتە لە نێوان تەمەنی ١٢ ساڵی و ١٤ ساڵیدا هێلکەدان دەست بە بەرهەم هێنانی هێلکە دەکات ژمارەی ئەو هێلکانەی ژن لە ماوەی ژیانیدا بەرهەمی دێنێت لە ٤٠٠ هێلکە تێپەڕ ناکات، ژن ئەو هێلکانە بە تێکڕایی هەر یەک هێلکە لە مانگێکدا لە تەمەنی باڵغ بوونی هەتا (٤٥- ٥٠) ساڵی دەردەهاوێت.

هێلکە ئەگەر نەپیتێندرێت لە ناو دەچێت و لەگەڵ خوێنی بێ نوێژیدا دێتە دەرێ، ئەو خوێنەش لە ئەنجامی داخوران و داماڵینی ناوپۆشی منداڵداندا پەیدا دەبێت کاتێک کە ئامادە بوو بۆ وەرگرتنی هێلکە، جا لە گەڵ ئەم داماڵینەدا هەندێک خوێن و شلاوی لینج دەڕواتە دەرێ کە بە شێوەیەکی پچڕ پچڕ بۆ ماوەی ٤-٧ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لەوانەیە ئازارێکی کەمی لەگەڵدابێت، ئەو نیشانانەش لە ژندا سرووشتین، ئەو بێ نوێژییەی کە بە شێوەیەیکی ئاسایی لەهەر ٢٨ ڕۆژ جارێک ڕوو دەدات لە ماوەی سک پڕی و پاش تەمەنی (٤٥- ٥٠) ساڵی دەوەستێت.

لەو شوێنە گەرمەکاندا باڵغ بوون لە هەردوو ڕەگەزەکاندا کەمێک زووترە و لە شوێنە ساردەکاندا درەنگتر دەبێت، لە پێش باڵغ بوونیشدا قۆناغێک هەیە کە پیی دەڵێن قۆناغی هەرزەکاری یان خۆناسین کە گۆرانکاریەکانی هەنگاوی باڵغی تێدا دەردەکەوێت ئینجا باڵغی تەواو بە دوادا دێت.

لە کچدا گۆڕانکاری نوێ لە حاڵ و ڕۆحیەتیدا پەیدا دەبێت بە شێوەیەک کە هەندێک جار دڵ خۆش و هەندێک جاریش غەمگینە، لەو کاتەدا ئێسکەکانی ران وردە وردە گورەتر دەبن و تەڕی لە ئەندامەکانی جووت بووندا پەیدا دەبێت، سەری منداڵدانی سوور دەبێ و مەمکەکانی گەورە دەبن، نووکی مەمکی قیت دەبێ و سەری مەیلە و ڕەش دیاری دەدات، مووەکانی لەشی سەر هەڵدەدەن و دەزگای زاوزێی گەورە دەبێ و مەیلی جنسی تێدا پەیدا دەبێ و شەرم و ئابڕوویەکی تایبەتی تێدا سەر هەڵدەدات.

باڵغ بوونیش لە کوڕاندا دەنگییان گڕو گەورە دەبێ و مووی لەشیان سەر هەڵدەدا و قۆناغی بێ حەوسەڵەیی و تووڕەیی تێیاندا دەردەکەوێت و بەشێویی کچان جار جارە شاد و جار جارە دڵ تەنگ دەبن، ئەندامی زاوزێی لاوەکیان زیاد دەکات و مەیلی جنسیان تێدا سەر هەڵدەدات و لە شەودا خەو دەبینن (شەیتان پێکەنین).

باڵغ بوون ترسناکترین و هەستیارترین و بەرپرسیارترین قۆناغی ژیانی مرۆڤی نێر و مێیە کە تێیدا بە قۆناغەکانی بەرپرسیاریەتی شەرعی دەگات.

لەو قۆناغەدا مرۆڤی نیر و می وا هەست دەکات کە هەندێک شت لەودا زیادی کردووە کە لەمەو پێش نەبووە و ئەوەش بە سەرهەڵدانی زنجیرە ئارەزوو و ئامانجێک.

یەکەمین دەرچوونی مەنی لە کوڕدا و یەکەمین دیتنی خوێنی مانگانە لە کچدا سەرەتای دەست پێ کردنی باڵغییە، بە شێوەیەکی گشتی ئەو ماوەیەی کە کچێک تێدا باڵغ دەبێ و خوێن دەبینێت لە ١٣ ساڵی هەتا ٥٠ ساڵییە کە هەتا کچ زووتر باڵغ بێ توانای منداڵ بوونی زیاترە.



تعليقات