تکایە ڕەچاوى ئەم خاڵانە بکە بۆ پاراستنى گیانى خۆت و ئۆتۆمۆبێلەکەت لە وەرزى هاوین.

تکایە ڕەچاوى ئەم خالانەى خوارەوە بکە بۆ ئەوەى دوور بکەویتەوە لە مەترسى گڕگرتن و سووتانى ئۆتۆمۆبێلەکەت.


١- دووربکەوە لە تێکردنى بەنزینى خراپ و کوالیتى نزم .
٢- ڕۆژانە پشکنین بکە بۆ سۆندەکانى گواستنەوەى بەنزین ئەمەش لەبەر مەترسی کون بوون یان داڕووشان بە تایبەتى ئۆتۆمۆبێلە مۆدیل کۆنەکان.
٣- دووربکەوە لە تێکردنى بەنزین لە کاتە گەرمەکان بەتایبەتى نیوەرۆ چونکە زیاتر دەبێتە هەوا و دروست کردنى غازات لە ناو تانکى بەنزین، باشترە بەیانیان یاخود شەوان بەنزین لە ئۆتۆمۆبێل بکرێت.
٤- ئەگەر لە نیوەڕۆان بەنزینت لە ئۆتۆمۆبێلەکەت کرد، هەوڵبدە بەهێواشى بەنزینەکە تێبکەیت و لە پەرچى یەکەم دابنیێیت بۆ ئەوەى هەواو غازات دروست نەبێت لە ناو تانکى .
٥- هیچ جۆرە کەل و پەلێک لە ناو ئۆتۆمۆبێلەکەت جێ مەهێلە وەک ( بۆن و معتر، مۆبایل، پاوەربانک، هتد .
٦- لە کاتى ڕاگرتنى ئۆتۆمۆبێل کەمێک جامەکان بکەرەوە بۆ ئەوەى هەوا گۆڕکێ هەبێت لەناو ئۆتۆمۆببێلەکەت.
٧- گەر هەستت کرد فیول پەمپى ئۆتۆمۆبێلەکەت زەعیف بووە باشترە بیگۆڕیت چونکە لە کار بکەوێت لە وەرزى گەرما مەترسی دارە.
٨- هەوڵبدە ڕۆژانە قەپاغى تانکى بەنزین جارێک بکرێتەوە بۆ ئەوەى ئەو هەواو غازاتەى دروست بووە خالى ببێتەوە بەتایبەتى ئۆتۆمۆبێلە مۆدیل کۆنەکان .
٩- نابێت بە هیچ شێوەیەک لە هاوین قەبارەى ڕێژەى هەواى تایەکان زیاد و کەمى هەبێت چونکە دەبێتە هۆى گەرم بوون .
١٠- لەوەرزى هاوین مەکینەى ئۆتۆمۆبێل زیاتر گەرم دەبێت بۆیە نابێت ڕۆن گۆرین پشتگوێ بخرێت .
١١- بەیانیان بەر لە دەرچوونت ئاوى ڕادێتىەر تاقی بکەوە.
١٢-هەوڵبدە گەشتەکانت بۆ ڕێگاى دوور لە بەیانیان یان ئێواران ئەنجام بدەیت .
١٣- ئامێرێكي ده ستي ئاگر كوژێنەوە دابنێ له ناو ئۆتۆمۆبێلەکەت .
١٤- ژمارەکانی بەرگری شارستانی ١١٥ و ١٢٥ لە مۆبایلەکەت خەزن بکە.
رائید سەرکەوت کاڕەش.

تعليقات