لە هەولێر دەست بەسەر ٥٦۰ کارتۆن جەرگی ماوە بەسەرچووی ئێرانیدا گیرا + وێنە.

لە هەولێر دەست بەسەر ٥٦۰ کارتۆن جەرگی ماوە بەسەرچووی ئێرانیدا گیرا + وێنە.

بەڕێز (مقدمی ماف/سۆران محمود خێلانی) پێی ڕاگەیاندین کەوا دوێنی ڕێکەوتی (۲۹/٥/۲۰۱۹)، کاتژمێر (۱۱) ی شەو لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ کە پێکهاتبوو لە قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی قێرتنەری و پۆلیسی ڕێککاری و پۆلیسی شارەوانی توانیمان دەست بەسەر بڕی (٥٦۰) کارتۆن جەرگی مریشکی ئێرانی ماوەبەسەرچوودا بگرین، کە لە وڵاتی ئێران لەلایەن ٤ تۆمەتبار هاوردەی هەرێمی کوردستان کرابوو.
تۆمەتباران بەناوی (هـ.ع.ع)، تەمەن (۳٤) ساڵ، (هـ.ک.ع)، تەمەن (۲٦)ساڵ، (م.ع.ح)، تەمەن (۳۳)ساڵ، (هـ.ف.ا) تەمەن (۳۲) ساڵ، تۆمەتباران دوای دەستگیر کردنیان دانیاننا بە تاوانەکەیان کەوا هەڵدابوون بە هاوردەکردنی جەرگی مریشکی ماوە بەسەرچوو لە وڵاتی ئێران.
کاڵاکە لە لایەن پۆلیسی شارەوانی لەناوبرا و ڕێککاری یاسایی بەرامبەر خاوەن کاڵاکە گیرایە بەر..













تعليقات