بەشی بیست و یەکەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ شێوەکاری دەزگای زاوزێی ژن:

بەشی بیست و یەکەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی؛ شێوەکاری دەزگای زاوزێی ژن:

کاری هێلکەدان: هەروەک لە پێشەوە باسمان کرد هێلکەدان خاوەنی دوو جۆر تەڕییە، یەکێکیان تەڕی ناوەوەیە کە لە هێلکەداندا دروست بووە و ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو خوێن و پێی دەڵێن هۆڕمۆن.
ئەوی تریان تەڕی لاوەکییە کە هەمان تۆوی ژنە کە نوتفەی پێ دەگوترێت، خوای گەورەش لەو بارەوە لە قورئاندا دەفەرمووێت:
(يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِن كُنتُمْ فِي رَيْبٍ مِّنَ الْبَعْثِ فَإِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ثُمَّ مِن مُّضْغَةٍ مُّخَلَّقَةٍ…)حج/٥
واتە ئەگەر گومانتان هەیە لە زیندوو بوونەوە، ئێمە ئێوەمان لە گڵ دروست کردووە، ئینجا کردوومانە بە پارچە گوشتێکی تەواو یان ناتەواو.
ئەو ڕژێنە تایبەتیانەی کە هۆڕمۆن دەردەدەن لێپرسراوی دەرخستنی توخمە سیفەتە جنسییە دووەمیەکانن لە ژندا کە لە کاتی (باڵغ- عازەب)بوون تا قۆناغی بێ ئۆمێدی درێژەی دەبێت، بە لە ناو چوونی ئەوانە کاتی قۆناغی بێ ئۆمێدی پێشتر دەکەوێت، ئەو سیفەتە جنسییە دووەمیانەش لە ژندا بریتین لە:
ئارەزووی جنسی لەگەڵ پیاودا، گەشەی مەمکەکان، ڕووانی مووی لەش، گەشەی سمت و کەمەر زیاتر لە پیاو، خوێنی مانگانە، دەنگ ناسکی، هەستی دایکایەتی، گەشەی دەرەکی دەزگای زاوزێ، شەرم و تاقەتی تایبەتی، دڵنەرمی، مەیلی چوونە ژێرباری پیاو، نەرمی و ناسکی ئەندامەکانی.
هەروەها هێلکەدان خاوەنی هۆڕمۆنی فۆڵیکۆڵینە کە پێشی دەگوترێت ئیسترۆجین، ئیسترۆجینیش پەیداکەری (ئیسترۆسە – Estrus) کە دەبێتە هۆی کەڵ گرتن (فاڵ) لە ئاژەڵدا، لەو قۆناغەدا ئاژەڵی مێ فاڵ دەگرێ و مەیلی جنسی لەگەڵ ئاژەڵی نێردا پەیدا دەکا و ئامادەی جووت بوون دەبێت لە گەڵیدا، گۆشت و شیر و گیا لە سەرچاوە پێکهێنەرەکانی هۆڕمۆنی فۆڵیکۆڵینن.
گەشەی مووەکانی ناوچەی جوانی پیاو لەگەڵ ژندا جیاوازییان هەیە، بەم شێوەیە کە گەشەی مووەکانی جوانی پیاو بە شێوەی سێ گۆشەیەکە کە سەرەکەی لە نزیکی ناوکە، بەڵام لە ژندا بنکەیەکی سێ گۆشەیە لە سەرەوە بۆ خوارەوە.
هەروەها هێلکەدان خاوەنی هۆڕمۆنی پڕۆجیستۆنە کە (لوتئین)ی پێ دەگوترێت، دەبێتە هۆی دووگیانی ژن، بۆ بەردەوامی سک پڕی پێویستە، لە پێش سک پڕی دا لیکی منداڵدان بۆ جێ گرتنی توخم ئامادە دەکات و لە قۆناغەکانی سکپڕیشدا بەرگری لە بوونی گەرانێژی و خوێنی مانگانە دەکات، هەروەها دەبێتە هۆی جووڵەی ڕژێنی مەمک بۆ تەڕی شیر.
نوتفەی ژن بە زۆری هەر ٢٨ ڕۆژ یەک جار دروست دەبێت و گەرانێژییەکە پێ دەگات، ژن لەکاتی باڵغ بوونی تا قۆناغی بێ ئۆمێدی نزیکەی ٣٢ ساڵ هەر ساڵەی ١٢ جار خوێن دەبینێ، ئەگەر فۆڵیکۆڵین لە ناوەوە دەڕژێت، لەو کاتەدا ئەگەر تەماشای لێواری هێلکەدان بکەین، برینێکی بچووک بە ئەندازەی یەک دەنکە نیسک دەبیندرێت، هەندێک لە ژنان لە نێوەڕاستی مانگدا کە هەمان ڕۆژەکانی گەرانێژییە لە بەشی پێشەوەی زگ هەست بە ئازارێک دەکەن کە لەوانەیە لە شێوەی پەڵەی سووری خوێن دیاری بدات.
نیشانەی هەرە گرنگی دیاری کردنی ڕۆژی گەرانێژی سوود وەرگرتنە لە ئامێری گەرمی پیاو، کە لە ناو دەروونی ژن ڕادەگیردرێت، بەڵام پێویستە بزانیت کە گەرمی لەشی ژن لەو کاتەدا نیو پلە لە کاتی ئاسایی زیاترە.


تعليقات