بەشی پازدەیەمی خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئاشەوان:

ئاشەوان لە خەودا، کەسێکە کە رۆزی و بژێوی دانیشتوانی ئەو خێزانەی لە ئەستۆیە و هەر شتێکی بەدەست بهێنایە بۆ ئەوە بوو تاکوو دانیشتوانی ئەو خێزانە پێی بژین.


ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی ئاشەوان لە خەودا، وا لێک دەدرێتەوە کە پیاوێکە بژیوی و ژیاری خەڵک لەسەر دەستی ئەودایە.
ئەگەر ئاشەوان گەنج بوو، بە چاکە لێک دەدریتەوە.
ئەگەر بینی ئاشەوان بە گوێ درێژ یان بە وشتر هەڵدەسووڕا و ئاردی چاکی دروست دەکرد، ئەوا ئاشەوانەکە دەبێتە خاوەن ماڵ و سامان و ڕێز و شکۆ.
ئەگەر لە کاتی هەڵسووڕانی ئاشدا، لە ناکاو ئاشەوان گوێی لە دەنگی بەردی ئاشەکەی بوو، ئەوا کارەکەی باشتر و بەهێزتر دەبێ.

تعليقات