بەشی پازدەیەمی خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئاگر:

دانیاڵ پێغەمبەر دەفەرمی: ئەگەر کەسێ ئاگری بێ دووکەڵی لە خەودا بینی، لە فەرمانڕەواییەک نزیک دەبێتەوە و کارە وەستاوەکەی دەست پێدەکاتەوە و ڕێگەی بۆ خۆش دەبێ.

ئەگەر بینی کەسێک ئەوی خستە ناو ئاگرەوە و سووتاندی، ئەوا حاکم و فەرمانڕەوا زوڵمی لێ دەکات، بەڵام زوو ڕزگاری دەبێ لە دەستی و خۆشی و چاکە ڕووی تێدەکات.

ئەگەر ئاگرەکە بە سووتانەوە ببینێ، بە هۆی (تا)وە نەخۆش دەکەوێ.

ئەگەر بینی ئاگر، جەستەی دەسووتاند، بە ئەندازەی ئەو سووتانە، ئازار و سەختی و چەرمەسەری دێتە ڕێی.

ئەگەریش بینی ئاگر بەر بووە ماڵ و هەموو ئەندامی خێزانەکەی سووتاند و هەروەها ئاگرەکە زمانی دەردەکێشا و هیچی بەو نەدەگەیشت و ترسی نەکەوتە دڵەوە، بەڵا و ناخۆشی ڕووی تێدەکات و دەبێتە هۆی نەخۆشی و لاوازی بۆی.

ئەگەر بینی ئاگرەکە ئەویشی گرتەوە، بە ئەندازەی ئەو ئاگرە ماڵی حەرامی دەست دەکەوێت.

ئەگەر بینی ئاگرەکە دووکەڵاوی بوو، بە ئەندازەی ئەو ماڵە حەرامە بەڵا و ئێش و ئازاری تووش دەبێت و یان تووشی شەڕ و دوژمنایەتی دەبێت.

ئەگەر بینی لەو ئاگرە، گەرمی گەیشتێ، کەسێک لەو رۆژدەدا لە پاشملە باسی دەکات (زەم و غەیبەتی دەکات).

ئیراهیمی کرمانی دەڵێ: بینی پرووشکی ئاگری بۆ خەڵک دەهاویشت، ناکۆکی و دوژمنایەتی دەخاتە نێو خەڵکەوە.

ئەگەر بازرگانێ بینی ئاگر بەربووە دووکان و کاڵاکانی، ئەو کاڵایانەی کە هەیەتی، لە دەستی دەچێت، یان ئەوەی نرخی دوڕ و مەرجانی هەیە، بە نرخی سێ درهەم (واتە زۆر هەرزان) دەیفرۆشێ و دڵنەوایی و سوود بە کەس ناگەینێ.

ئەگەر بینی ئاگر لە ماڵی کەسێک بەربووە، ئەو کەسە دەکەوێتە نێو زوڵم و ستەمی سوڵتان و حاکمەوە.

ئەگەر بینی ئاگر جلەکانی سووتاند، لە گەڵ خزم و کەسوکارەکەی شەڕ و دوژمنایەتی دەکات، یان بە هۆی ماڵ و سامانەوە تووشی خەم و خەفەت دەبێ.

ئەگەر خەوی بە ئاگرێکی گەورەوە بینی لەسەر زەوەی، دووبەرەکی و شەڕ لەو شوێنەدا هەڵدەگیرسێت.

ئەگەر شتێکی سووتاو ببینێت لەسەر ژنان، دوژمنایەتی لەگەڵ کەسێک دەکات.

ئەگەر بینی لە شارێک یان ناوچەیەک، یان لە حەوشە و سەرایەکدا ئاگر کەوتەوە، ئەوا لەو شوێنەدا شەڕ و هەڵا هەڵدەگیرسێت یان نەخۆشییەکی سەخت و گران سەر هەڵدەدات.

ئەگەر بڵێسە و ڕووناکی نەبوو، نیشانەی نەخۆشییەکی قورسە.

ئەگەر ئاگر بە دووکەڵەوە ببینێ، ترس و دڵەڕاوکێ دەکەوێتە کارەکانیەوە.

ئەگەر بینی ئاگر لە ئاسمانەوە کەوتە خوارەوە و شارێک یان ناوچە و حەوشە و سەرایەکی سووتاند، ئەو دەرد و بەڵا و دووبەرەکییەی کە باس کرا، تووشی خەڵکی ئەو شارە دەبێ.

ئەگەر بینی دەنگێکی ترسناکی هەبوو و بڵێسەی دەدا و بەر بووە شوێنێک، بەڵام زیانی نەدەدا، ئەوا خەڵکی ئەو شوێنە گفتوگۆی دوژمنکارانە دەکەوێتە سەر زمانیان.

ئەگەریش بینی لە ژێر زەویەوە، ئاگرێکی ترسناک سەری هەڵداو بەرەو ئاسمان هەڵکشا، ئەوا لەگەڵ خەڵکی ئەو شوێنە یان خۆشەویستانی خودا دەجەنگێت و بە ئەندازەی هێز و گوڕی ئاگرەکە کە بینیویەتی، درۆ و بوختانی بۆ هەڵدەواسرێت.

ئەگەر بینی ئاگر لە شوێنێکەوە بەر بووە شوێنێکی تر و ئاگرەکە زیانی نەدەگەیاند، ئەوا سوودی پێدەگات و ئەگەر کەسەکە دەروێش بوو، بە توانا دبێت.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: ئەگەر بینی پارچە ئاگری دەخوارد، ماڵی هەتیوان دەخوات، ئەگەر بینی لە دەمیەوە ئاگر دێتە دەرەوە، قسەی درۆ و بوختان دەکات.

ئەگەر بینی لە هەموو شوێنێک ئاگری سووتێنەری دەگرت بە دەستەوە، ئەوا لە هەموو شوینێک، نێوانگیری دەکات لە نێوان خەڵک و پیاوانی حاکمدا، ڕۆلی ئاشتی دەبینێت.

ئەگەر بینی لە تەنیشتەوە ئاگرێک هەڵایسابوو و زیانی پێگەیاند، ئەو خێر و چاکەی پێدەگات.

ئەگەر بینی کۆتەر دار بە ئاگرێکی گەورە دەسووتا، شەڕ و دووبەررکی دەکەوێتە ئەو شوێنەوە.

ئەگەر بینی کە ئاگر بەردەبووە خەڵک، نیشانەی سەرکەوتنی ئەو کەسەیە بەسەر دوژمنەکانیدا.

ئەگەر بینی خۆی دەسووتاند و ئاگرەکە ڕووناکی نەبوو، کەسێک لە خزم و منداڵەکانی منداڵی دەبێ، کە خەڵک ستایشی دەکەن و بە قەدەر ئەو ئاگرە ماڵ و گەوریی دەست دەکەوێ.

ئەگەر لە شوێنی شەڕگەدا ئاگری بینی، ئەوا نیشانەی نەخۆشییە سەخت و گرانەکانی وەکوو ئاوڵە و تاعون (چاوەقوڵکە) و سەرگێژە و مەرگی لە ناکاو دەگەینێ، ئەگەر ئەو ئاگرە بە دووکەڵەوە ببینێ، ئەو لە حاکم و فەرمانڕەوا دەترسێ.

ئەگەر لە بازاڕدا ببینێ، ئەوا بێ ئیمانی خەڵکی بازاڕ و ئەوەی کە پیشەیان بازرگانییە لە بازاڕدا و ویژدانیان نییە لە شت کڕیندا و درۆ دەکەن.

ئەگەر لە دەریایەکدا ئاگرێکی هەڵکراو و ببینێ، خەڵکی ئەوێ دەبنە سەرچاوەی ماڵ و سامان بۆ حاکم و لە لایەن ئەویشەوە (حاکم)، ئازار و ستەم و زۆرداری دەگات بە خەڵکەکە.

ئەگەر لەسەر ڕێگەیەکی خراودا ئاگری بینی، نیشانەی بێ ئیمانی ئەو کەسە دەگەینێ.

ئەگەر ئاگر بە جلی کەسێکەوە ببینێ، ئەوا ئەو کەسە، بەڵا و مەترسی تۆش دەبێ.

ئەگەر خۆی لە ناو ئاگردا بینیەوە، ئەوا بەڵا و ئازرای پێدەگات.


تعليقات