سێشه‌مه له سه‌ر چوارشه‌مه ١٥ له سه‌ر ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٩٦پێشمەرگە و فەرماندەی بە توانای حدک، قادر قادری، که به ئۆتۆمۆبێلی خۆی سه‌ردانی ناوچەی بالیسان_چوارقوڕنه‌ی کردووە ، دره‌نگانی شه‌و دراوەتە به‌ر ده‌سڕێژ و ته‌رمه‌که‌ی که زیاتر له ٢٠ گولەی پێکەوتووە.
سێشه‌مه له سه‌ر چوارشه‌مه ١٥ له سه‌ر ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٩٦پێشمەرگە و فەرماندەی بە توانای حدک، قادر قادری، که به
ئۆتۆمۆبێلی خۆی سه‌ردانی ناوچەی بالیسان_چوارقوڕنه‌ی کردووە ، دره‌نگانی شه‌و دراوەتە به‌ر ده‌سڕێژ و ته‌رمه‌که‌ی که زیاتر له ٢٠ گولەی پێکەوتووە، له ده‌وروبه‌ری ئۆتۆمۆبێلەکەی له نزیک گوندی “هه‌رته‌لێ” دۆزراوه‌ته‌وه. ده‌رده‌که‌وێ که ناوبراو له ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێلەکەی ده‌سڕێژی لێ کراوه. ته‌رمه‌که‌ی له لایه‌ن پۆلیس بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕانیه ڕاگوێزراوه و لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که هه‌م له لایه‌ن پۆلیس و هه‌م له لایه‌ن ده‌زگای ئه‌منیه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه ده‌ستی پێ کردوه. لەو پێوەندییە دا حدک وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە لە ڕاگەیەندراوێک دا له‌سه‌ر تێرۆری قادر قادری نووسیویەتی: به سه‌رنجدان به ڕابردووی درێژی تێکۆشانی قادر قادری له حیزبی دیموکراتی کوردستاندا و به ئاگاداری له‌وه که ئه‌و کادره ناسراوه‌ی حیزبی دیموکڕات کێشه‌ی تایبەتی له‌گه‌ڵ هیچ که‌س و لایه‌نێک نه‌بووه، هه‌ر وه‌ها به وه‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستییه‌ش که کۆماری ئیسلامی له دوو ساڵی ڕابردوودا، چه‌ندین پیلانی تیرۆریستیی له هه‌رێمی کوردستان له دژی بنکه‌کان و تێکۆشه‌رانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه بردوون، ئێمه ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌کرێگیراوه‌کانی به ئه‌نجامده‌ری تێرۆری ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ی حیزبمان ده‌زانین. جێگای ئاماژەیە کە مەکینەی تیرۆری کۆماری ئیسلامیی ئێران جارێکی دیکە بە ئاشکرا لە کوردستانی باشوور ڕوو بە تێکۆشەرانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەستی پێکردۆتەوە و لە هەر دوو سنووری هەولێر و سلێمانی لەو ماوەیە دا هێرشی تیرۆریستی کراوەتە سەر تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات. حەوتووی ڕابردوودش لە بنەسڵاوەی هەولێر بۆمبێکی لاستیکی کە بە ماشێنی سەلاح ڕەحمانی، کادری دێرین و ناسراوی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)وە لکێنرابوو لەبەردەم ماڵەکەیاندا تەقییەوە کە بە هۆیەوە سەباح کوڕی سەڵاح ڕەحمانی، شەهید بوو.
Comments
Post a Comment