ئەندامێكی حیزبی دێموکرات بە دەسڕێژی گووللە گیانی لەدەستدا

ئەندامێكی حیزبی دێموکرات بە دەسڕێژی گووللە گیانی لەدەستدا
ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ١٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی، کاتژمێر ٦:٣٠ خولەکی سەر لە بەیانی هاوڕێ “ئەحمەد ئێرانی” ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، دانیشتووی شاری “هەولێر” لە کوردستانی باشوور، لە شاری “دیانا” لەلایەن کوڕەکەیەوە بە ناوی” محەممەد ئەحمەد” لە دایبووکی ساڵی ١٩٩٦ قوتابی لە ناوچەی دارەتووی شاری هەولێرەوە کوژرا، وەک ئەحمەد خۆی لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا درکاندوویەتی، بابی دوو ڕۆژ پێش ئەم ڕووداوە هەڕەشەی لێکردووە و لەوە پێشتریش لە گەڵ هەموو ئەندامەکانی بنەماڵکەی ناکۆکی هەبووە بۆیە ئەم کارەی بەرانبەر بابی ئەنجام داوەوە و بابی بە ١٠ گوللەی کڵاشینکۆفی خۆی کشتووە.

کاک “ئەحمەد ئێرانی” خەڵکی گوندی ” کانی بەردە”ی شاری نەغەدە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی بە هۆی فشار و هەڕەشەی ڕێژیم زێدی خۆی بەجێهشت و لە کوردستانی باشوور نیشتەجێ بوو. ناوبراو ٦ جار لە لایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر و ئەشکەنجە درابوو و دواجار لە ساڵی ٢٠٠٩ی زایینی ناچار بوو زێدی باب و باپیرانی بەجێ بهێڵێ.
بنەماڵەی کاک ئەحمەد، بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و شۆڕشگێڕن، باوکی کاک ئەحمەد “حسەین ئێرانی” ناسراو بە ” حسەینی فەقێ عەوڵا” لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا لە گاردی پێشەوادا خزمەتی کردووە.

تعليقات