وڵاتانی دەستکردی دراوسێ کوردستان بە چ شێوازێک ژینۆسایدی کورد دەکەن؟

وڵاتانی دەستکردی دراوسێ کوردستان بە چ شێوازێک ژینۆسایدی کورد دەکەن؟
وڵاتانی دەستکردی دراوسێ ئێران و عێراق و تورکیا و سووریا بە چەند شێوازی جۆربەجۆر هەوڵی لە نیوبردنی یەکڕێزی ماڵی کورد دەدەن بە چەند شێوەیەکی دیار و بەرچاو، بۆ نموونە:
یەکەم: نانەوەی دووبەرکێی ئایینی و مەزهەبی و بیروبڕوا لە مابەینی کوردانی موسڵمانی شێعە و سوننە و ئێزدی و کاکەی و جوولەکە و فلە و …..هتد.
دووهەم: نانەوەی دووبەرەکێی لە نێوان زاراوە و شێوەزار و شێواندنی کلتوور و داب و نەریتی بەشێک و ناوچەیەک لە ناوچەکانی تری کوردستان.
سێیەم: هاوردەکردنی کلتووری ئەم چوار وڵاتە دەستکردە لە لایەن بازرگانانی کوردەوە بۆ بە لاڕێدابردنی تایبەتمەندیەکان و کلتوور و دابونەریتی کوردەواری، بە فلیم و زنجیرە دراما و شەڕی نەرمی مێدیا و …..هتد.
چوارەم: دانانی قوتابخانە و مێدیا و ناوەندی ڕۆشنبیری و چاپ و بڵاو کردنەوەی ڕۆژنامە و کتێب و…..هتد کوردی بەشێوازی نزیک لە زمانی فارسی و تورکی و عەرەبی بۆ شێواندن و ژینۆسایدکردنی زمانی کوردی بە ناڕاستەوخۆ.

تعليقات