حاجی سەلامی حاجی قادر ; بکوژی قادرقادری فەرماندەری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان

حاجی سەلامی حاجی قادر ; بکوژی قادرقادری فەرماندەری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان.
سەلام قادر ناسراو بە حاجی سەلامی حاجی قادر (سەلام ھەرتەلی) موقەدەمی ئاسایش ( ئەفسەری پاسەوانی سنور) و ئەندامی نھێنی سپای قودسی ئێران کە لەگەل چوار کەسی ھاودەستی قادر قادری فەرماندەری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی شەھید کرد.
قادر قادری پێشمەرگەی حدک لە باشووری کوردستان تیرۆر کرا. 
حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌ڵێ ٥ که‌س پیلانی تێرۆری قادر قادری‌یان به‌ڕێوه‌ بردوه‌ که‌ یه‌ک که‌سیان کوردی ڕۆژهه‌ڵات و چوار که‌سیان هاووڵاتیی باشووری کوردستانن و یه‌کیان ژنه‌.
زانیارییه‌کان باس له‌وه‌ ده‌کا که‌ تاوانباری سەرەکیی ئەو تیرۆره‌، عوسمان فەقێ مەلەکی ناسراو بە (مەلا عوسمانى هیزۆپ)ییە کە پلانداڕێژەرى سەرەکى تیرۆرەکە بووە و فەرمانى لە دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانى ئێران وەرگرتووە.
شایانی باسه‌ حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شەوی چلەی زستانی ڕابردووەوە تا ئێستا، دوو جار کەوتووەتە بەر هێرشی تیرۆریستی و تا ئێستا ٦ ئەندام و پێشمەرگەی شەهید بوون.

ڕاگەیەندراو لە بارەی ڕەوتی لێکۆڵینەوە لە تیرۆری هاوڕێ قادر قادری

بە ئاگاداریی هەموو لایەک دەگەیەنین کە دوابەدوای ڕووداوی تیرۆری هاوڕێ قادر قادری لە شەوی ٦لەسەر٧ی مارسی ٢٠١٨ (لە نزیک “هەرتەل” لەدەوروبەری ناحیەی شکارتە)، دەزگا ئەمنی و پیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمیتەی ئەمنیەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە پیوەندی و هاوکارییەکی چڕ و پڕدا، لێکۆڵینەوە لە سەرەداوە سەرەتاییەکانی ڕووداوەکەیان دەست پێ کرد. بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ژمارەیەک گومانلێکراوی پێوەندیدار بەم تیرۆرە، ناسین و دەسگیرکردنی تاوانبارانی ئەسلیی شەهید کردنی قادر قادرییان لێ کەوتەوە.






تاوانباری سەرەکیی ئەو تیرۆره‌، عوسمان فەقێ مەلەکی ناسراو بە (مەلا عوسمانى هیزۆپ)ی

بەم جۆرە ڕای دەگەیەنین کە هەتا ئیستا ٥کەس لە تاوانبارانی ئەم کەیسە ، لە نێویاندا داڕێژەری پیلانەکە و جێبەجێکەرانی(کە ٤ کەسیان خەڵکی باشووری کوردستان و یەکێکیان لە ئەسل دا خەڵکی ڕۆژهەلاتی کوردستانە) بە هۆی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان گیراون. داڕێژەری پیلانەکەش دانی بەوەدا ناوە کە بە داوا و هەماهەنگی لە گەڵ دەزگای سیخوڕی و مرۆڤکوژی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، نەخشەی ئەم تیرۆرەی داڕشتوە.
ئێمە وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ هەوڵی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بە دواداچوون و دەسگیرکردنی تاوانباران، داوامان ئەوەیە قۆناغەکانی دیکەی کاروباری ئەم کەیسە و یەک لەوان دادگایی و سزادانی تاوانباران، بە خێرایی و هەر بەم جیددییەتە جێ بە جێ بکرێ.
چاوەڕوانیشمان لە حکوومەتی هەرێم، خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان و هەر وەها کوردانی ڕۆژهەڵاتی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان ئەوەیە وشیاری پیلانە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بن، با بە هەوڵی هەموو لایەکمان نیازە تیرۆریستییەکانی ئەو ڕێژیمە لە دژی هەرێمی کوردستان و تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵات لەو بەشە، پووچەڵ بکەینەوە.
حیزبی دیموکراتی کوردستان
سکرتاریا
١٩/٣/٢٠١٨
٢٨/١٢/١٣٩٦






تعليقات