بەشی سێیەمی (ژینۆساید-جینۆساید)؛ سنووری ((باشووری کوردستان)):

بەشی سێیەمی (ژینۆساید-جینۆساید)؛ سنووری ((باشووری کوردستان)):


دیاریکردنی سنووری باکوور و باکووری ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی (باشووری کوردستان)، کارێکی ئاسانە، چونکە ڕێک لەگەڵ سنووری نێودەوڵەتی، ئەم وڵاتە داگیرکەرانەی وەک: ئێران و تورکیا و سووریادا ڕێکدەکەوێت، بەڵام ئەوەی سەختە باشوور و باشووری رۆژئاوایە، کە بەردەوام جێی ناکۆکی و ململانێی کورد و حکوومەتە عێراقییە یەک لە دوای یەکەکان بووە.

بەشێکی زۆری مێژوونووس و ئەکادمی کورد و عەرەب و بیانیش پێداگری دەکەن کە زنجیرە گردۆڵکەکانی، حەمرین/مەکحول، دەکەوێتە باشوور و باشووری ڕۆژئاوا، کە سنووری نێوان باشووری کوردستان و بەشەکانی تری عێراقی داگیرکەر پێکدەهێنێت، بە پشتبەستن بە سەرژمێری ساڵی (١٩٥٧ی.ز)، دانیشتوانی کورد بەم شێوەی خوارەوە پۆلێن دەکرێت:

یەک: پارێزگاکانی دهۆک کە (بەشێک بوو لە مووسڵ) و هەروەها هەولێر و سلێمانی و کەرکووک.

دوو: سەرجەمی ناحیە و قەزاکانی پارێزگای مووسڵ جگە لە قەزای مووسڵ و بەعاج و حەزەر.

سێ: قەزای خانەقین و کفری و دووزخورماتوو و مەندەلی، جگە لە ناحیەی( بەلەدوز) لە پارێزگای دیالە.

چوار: قەزای بەدرە لە پارێزگای واسیت.



تعليقات