بەشی شەشەمی جوگرافیا؛ بایەخی زانییاریە جوگرافییەکان:

دەوڵەتە گەورەکانیش کە بە هۆی مانگی دەستکردەوە وێنەی کارگە و بنکەی سەربازی و سرووشتی زەوی و دابەشبوونی نشینەی دەوڵتەکانی دژ بە خۆیان دەگرن.
لەو ڕوونکردنەوانەی کە خوێندمان وا دەردەکەویت کە زانینی جوگرافیا پەیوەندی توندی بە هەموو زانیارییەکانی تری وەکوو پێوانەکاری(مساحە) و نەخشە و جیۆلۆجی زانی و زانینی ئاووهەوا ڕووەک و گیانلەبەر و نشینە و ئابووری و ئەندازە و کۆمەڵایەتی و ڕامیاری و مێژوو و زانینی تریشەوە هەیە. سەرەڕای ئەم پەیوەندییە بەهێزەی نێوان جوگرافیا و زانیارییەکانی تر کەچی هێشتا ڕێگەی سەربەخۆی خۆی هەیە.دەبینین لەو کارلێککردنە دەکۆڵێتەوە کە لە نێوان مرۆڤ و ژینگەکەیدا هەیە و تا چەند ئەو دوانە کاریان لەیەکتر کردووە. کاتێک جوگرافیا بایەخ بە لیکۆڵینەوەی زەوی و ڕوواڵەتەکانی و بایەخ بە لێکۆڵینەوەی ئاوهەوا و دیاردەکانی و بایەخ بە ڕووەک و ناونیشانەکانی ڕووەک و هەلومەرجی ڕووان و شینبوونی دەدات، لەبەر ئەوەیە کە مرۆڤ لەو بوارانەدا چالاکیی جۆربەجۆری خۆی ئەنجامدەدات. پێویستیشە لە هەموو گۆڕانێک بگات کە کار لەو بوارانە دەکات، سا ئەو گۆڕانانە سرووشتی بن یان دەستکردی مرۆڤ.

لە بواری سرووشتیدا بۆ نموونە، تێگەیشتنی شێوەکان و دیاردەکانی ڕووی زەوی و کارکردنی مرۆڤ لە ژینگەی سرووشتی، وەهای لێکرد کە چاکترین ڕێگا بگرێت بۆ وەبەرهێنانی زەوی و دەرامەتی زەوی و پاراستنی ڕەگەزەکانی کە بەشێوەیەکی سەرەکی بریتییە لە پاراستنی خاک لە ڕاماڵڕان و ڕزگارکردنی لە شۆرەکات و بەهێزکردنەوەی. لە بواری سرووشتیدا زانایانی جوگرافیا لێکۆڵینەوەیان لەمەڕ دەستبەسەرداگرتنی دەرامەتی ئاو و چەندێتییەوە ئەنجام داوە، سەرەڕای ئەوەش بۆ زانینی چەندێتی بارانیش لە هەلوومەرجی ئاوهەوایان کۆڵیەوەتەوە و پلەکانی گەرمیان لێکداەتەوە کە ئەم بنەمایانە یارمەتی ئەوەمان دەدەن لەو هۆیانە بگەین کە چالاکی کشتوڵای زیاتر دەکەن.

جوگرافیناس لە بواری جوگرافیای مرۆییدا هەوڵی ئەوە دەدات کە جێگایەکی لەبار بۆ دامەزراندنی کارگە بدۆزێتەوە، چونکە ئەو لە کەسانیتری ئەو جێگەیە باشتر دەستنیشانیان دەکات. بۆ نموونە کارگەی داودەرمان لە “سامەراء” ناوەڕاستی خاکی لە عێراق هەڵبژاردووە، ئەو جێگەیەی زۆر بۆ گونجاوە، لەبەر ئەویە کە سامەڕاء ناوەڕاستی عێراقە و بە ریگایەکی زۆری ئۆتۆمۆبێل و شەمەندەفەریشەوە بەستراوە و کارگەکەش کەڵک لەو هێزە کە هرۆ-ئاوە وەردەگرێت کە لە بەستی سامەڕاوە پەیدا دەبێت، لەو ئاوە زۆرەی ڕووباری دیجلەش رۆژێ(٤) ملیۆن گاڵۆن ئاو وەردەگرێت و ڕووەکی جۆربەجۆری زۆریشی لێیە کە بۆ دروستکردنی هەندێ دەرمان بەسوودە. سەرکەوتنی ئەو کارگەیە بە هۆی لێکۆڵینەوەی ئەو بنەما جۆراوجۆرانە و پەیوەندییان و کارلێکردنیانەوە هاتووەتە ئاراوە.
جوگرافیناس دەست لە بواری هێلکاری نیشتەجێ کردنی گوندی و شاریش دەدات لە بڕگەکانی شارو جۆری تایبەتمەندی فرمانەکانی و لەسەر وەبەرهێنانی زەویەکانیشی دەکۆڵێتەوە، سا ئەو وەبەرهێنانە پیشەسازی، بازرگانی، نشینەیی بێت یان هی ڕابواردن، ئەمەش لە سازدانی هێلکاری گشتی شاردا کەڵی خۆی بەخشیوە. دەوڵەتە گەورەکانیش کە بە هۆی مانگی دەستکردەوە وێنەی کارگە و بنکەی سەربازی و سرووشتی زەوی و دابەشبوونی نشینەی دەوڵتەکانی دژ بە خۆیان دەگرن. ئەمەش باشترین بەڵگەیە کە زانیاری و شارەزایی جوگرافیای بایەخی خۆی هەیە و بە هەموو شێوەیەک گرنگە.

تعليقات