هربرت سبنسر(١٨٢٠-١٩٠٣) زایینی:

سبەنسەر کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بۆ سێ چین دابەش کردووە، کۆمەڵی ساکار و کۆمەڵی ئاوێتە و کۆمەڵی ئاڵۆز.
یەکێکە لە بیرمەندانی کۆمەڵناسی ئینگیز لە ڕێیی بڵاوکردنەوەی کتێبێکی سێ بەرگی بە ناوی کۆمەڵناسی خزمەتی بەرچاوی بە بڵاوبوونەوەی کۆمەڵناسی کردووە، هربرت سبنسر دەڵێت: (گرنگە کۆمەڵناسی ببێ بە زانستێکی سەربەخۆ و دوور لە زانستی ڕەوشتی و کۆمەڵایەتی).
هەوڵەی سبنسر بۆ پەرەسەندنی کۆمەڵناسی لە دوو خاڵی سەرەکیدا پوختە دەکرێت:

١- بیردۆزی ئەندامیەتی: 

ئەم بیردۆزەیە لێکۆڵینەوە لە بارەی کۆمەڵگە دەکات لەگەڵ سەرجەم بونەوەی گیانلەبەرە زیندووەکان بەراوردی دەکات و ئەم بیردۆزەیە جەخت لەو فەرمانی کۆمەڵایەتییە دەکاتەوە کە بەشەکانی بوونەوەی کۆمەڵایەتی پێی هەڵدەستن، ئەو بەشانەش بەیەکەوە بەستراون کە پێی دەگوترێ بەیەکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی سەربەستی سیاسی و ئابووری لەگەڵ سەرهەڵذانی داهێنانی زانیاری کردووە.

٢- بیردۆزی پەرەسەندی کۆمەڵایەتی:

ئەم بیردۆزە ڕووناکی دەخاتە سەر بابەتی پەرەسەندن و نەشونمای کۆمەڵایەتی، ئەم بابەتەش لە زانستی زیندەوەرزانییەوە وەرگیراوە. پێشتر داروین لە کتێبەکەیدا لەژێر ناونیشانی(ڕەچەڵەکی چەشنان)ە باسی گەشەسەندی فیزیۆلۆژیای بوونەوەران- لەوانەش مرۆڤ- بەدرێژای سەدەکان لە شێوە ساکارەکانەوە تا شێوە ئاڵۆزەکەی و لە شێوە دواکەوتووەکەی بۆ بارە پیشکەوتووەکەی دەکات ئەم گۆڕانکارییەش ئادەمیزادیش دەگرێتەوە، بەڵام بە نەشونمای کۆمەڵایەتی ژیانی لەسەر زەوی پێشدەکەوی لە ڕێگەی کردارێک پێی دەگوترێ گەشەسەندن یاخود پەرەسەندن.
سبەنسەر کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بۆ سێ چین دابەش کردووە، کۆمەڵی ساکار و کۆمەڵی ئاوێتە و کۆمەڵی ئاڵۆز.

تعليقات