دوو فڕۆکەی جەنگی تورکیا بەرزاییەکانی گوندی سایە، سێوەک و هه‌ڵه‌موون لە دۆڵی ئاکۆیانی سەر بە قەزای رواندز بۆردوومان دەکەن.
قایمقامی قه‌زای رواندزیش دەڵێت، دوو رۆژە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بە ئاسمانی بناری قەندیل لە سنووری قه‌زاكانی پشده‌ر، رواندز و چۆمان دهسوڕێنەوە.
كوێستان ئه‌حمه‌د، قایمقامی قه‌زای رواندز به تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند: “له كاژێر ٢١:٠٠ـی ئه‌مشه‌وی چوارشه‌ممه ( ٢٨-٠٣-٢٠١٨) دوو فڕۆكه به ئاسمانی ناوچه‌كەدا دەسووڕێنەوە و تاوەکو ئێستاش سێ‌جار به خه‌ستی كه‌وتوونه‌ته بۆردوومانكردنی گونده‌كانی سایه، سێوەک و هه‌ڵه‌موون له دۆڵی ئاكۆیانی سه‌ر به قه‌زای رواندز”.
قایمقامی قه‌زای رواندز دەڵێت، هه‌ردوو گونده‌كه وه‌رزینه و له‌و كاته‌دا ئاوه‌دان نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام رۆژانه له‌و وه‌رزه‌دا جووتیاران سه‌رقاڵی كشتوكاڵكردن و به خێوكردنی مێشه‌نگ ده‌بن و بۆردوومانكردنیان خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه رووبه‌ڕووی زیانی ماڵی و ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌كاته‌وه.
دۆڵی ئاكۆیان به دووری ١٤٠كیلۆمهتر ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر.
Comments
Post a Comment