شەڕ لە ناوچەکانی کوردستان بە قازانجی کورد نییە و بە زەرەری کوردە.

شەڕ لە ناوچەکانی کوردستان بە قازانجی کورد نییە و بەس بە زەرەری کوردە.
هەتا شەڕ لە شار و گوند و ناوچەکانی کوردستان بێت، هەر گەلی کورد زەرەرمەندە.
حکوومەتی تورک ئەگەر ئەمڕۆ بەدست ئاوەڵاوە شەڕ لە کوردستان دەنێتەوە دژی بە کورد، هۆکاری ئەوەیە کە ئەوان شەڕەکەیان لە کوردستان بەڕێوە دەبەن. ئەگەر سەرکەوتن، ئەوا سەرکەتوو بوونە و ئەوان هیچ زەرەر ناکەن و هەر کوردستان وێران کراوە ئەگەریش سەرنەکەوتن، ئەوا هیچ زەرەرمەند نیین و وێران کاری هەر لە کوردستان بەڕێوە چووە و هەر کوردستان پەلامار دراوە .
تەنانەت ئەگەر حکوومەتە داگیرکەرەکانی کوردستان لە شەڕی دژی کورد سەرنەکەون، هەر بە جۆرێک بۆ دوژمنان سەرکەوتنێکە بە هۆی ئەوەی کە شار و شارۆچکە و گوند و ناوچەکانی کوردستان وێران دەبێت و دەسووتێدرێت.
لەم سەردەمەدا کە تەکنەلۆژی و مەیدانی شەڕ جۆرێکی ترە باڵانسی یان تەرازوی شەڕ جورێکە ناکرێت لەگەڵ ٣٠ ساڵ لەمەوپێش بەراورد بکرێت، بە جۆرێک ئێستا دوژمنەکانی کوردستان وەکوو تورکیا، ئێران، عێراق دەستیان بە تەکنەلۆژی سەردەم هەیە یان کەڵک لە چەکو چۆڵی سەردەم وەردەگرن لە ڕادار و سەتەلایت و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، هەروەها ئەو چەک و چۆڵە کە ئەوان هەیانە بە تایبەتی فڕۆکەی شەڕکەر، کە وابوو کورد هاوتای ئەوان نییە لە مەیدانی شەڕ، کورد ناتوانێت بە شەڕی جەبهەی لە ناو خاکی کوردستان ڕووبەڕووی دوژمنانی خۆی ببێتەوە ، دەبێت کوردیش وەکوو دوژمنەکانی دەستی بە چەکی سەردەم بگات یان (تەکنەلۆژی شەڕ)، ئەگەر هەر نەتوانرا دەستی کورد بە تەکنەلۆژی شەڕی سەردەم بگات، ئەوا هەر نەبێت، دەبێت شەڕ بگوازێتەوە ناوچەکانی دوژمن. ئەگەر بۆ وێنە شەڕێک لە شارێکی فارس، عەرەب، یان تورک بکرێت زۆر دەنگدانەوەی دەبێت و ترس دەخاتە دڵی دوژمنەوە، بە جێگەی ئەوەی شەڕ لە خاکی کوردستان بکرێت.
تەنانەت جاری وا هەیە بۆ خۆ نواندن و خۆ بە زلزانی و تاقی کردنی چەک و چۆڵەکانیان شەڕ دەخەنە ناوچەکانی کوردستانەوە.
لەباری ئابووری و ئاوارەبوونی خەڵکی کورد ئەم جۆرە شەڕانە زەرەریان زۆرترە تا خێر و بەرەکەتی.

تعليقات