رۆژنامه‌ی “فرانكفورته‌ر”ی ئه‌ڵمانیا له راپۆرتێكدا كه رۆژی شه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه، هۆشداری له ره‌وشی عه‌فرین ده‌دات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، عه‌فرین بكه‌وێته ده‌ست سوپای توركیا و گرووپه چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره “شكسته بۆ ئه‌و خه‌باته‌ی له پێناو رۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستی باشتر” دراوه، چونكه له 2013ه‌وه ناوچه‌كه له ره‌وشێكی دیموكراسی و فره‌یی دایه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، باسكردنی هه‌ندێك گومان له په‌یمانی لۆزان له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیاوه، به واتای لكاندنی مووسڵ دێت به توركیاوە.
رۆژنامه ئه‌ڵمانییه‌كه ده‌شڵێت: “له‌گه‌ڵ گه‌مارۆدانی عه‌فرین له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه، ناتۆ له دووره‌وه سه‌یر ده‌كات، وێڕای ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه ببووه نموونه‌یه‌كی یه‌كسانی و فره‌یی، به‌ڵام ئێستا كورد ته‌نها ماونه‌ته‌وه”.
له به‌شێكی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: “دوای دوو مانگ له ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوون، كه‌وتنی شارۆچكه‌كه و ناوچه‌كه، ته‌نها پرسی كاته”، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كاتێك هێزه وشكانییه‌كانی توركیا ده‌ستییان به‌سه‌ر شارۆچكه‌كه‌دا گرت له شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان، چه‌ند رۆژێك له‌وانه‌یه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی خوێناوی به دوایدا بێت، چونكه زیاتر له ١٠٠هه‌زار دانیشتووانی عه‌فرین، كه زۆرینه‌یان كوردن، ئاماده نین شارۆچكه‌كه جێبهێڵن، كه له دوایین رێڕه‌وی ئارام له حه‌له‌به‌وه بۆیان كراوه‌ته‌وه و عه‌فرین به دنیای ده‌ره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
رۆژنامه ئه‌ڵمانییه‌كه، هه‌روه‌ها بڵاویكردووه‌ته‌وه: “هه‌رچه‌نده دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، سوپای رژێمی سووریا رایگه‌یاند، به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ كورد به‌رگری له خاكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانییان بۆردومان كران، ئه‌و لێدوانانه هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌ییان به‌دوادا نه‌هات، دواتریش رووسیا داوای كرد سووریا هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه”.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قوربانییه‌كان، توركیا فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆ بۆردومانكردنی ناوه‌ڕاستی عه‌فرین به‌كارده‌هێنێت له‌گه‌ڵ شه‌ڕكردن به چه‌ته‌كانی سه‌ر به چه‌ند فه‌سیلێكی ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كداری سووریا و چه‌ند چه‌كدارێكی دیكه له‌و وڵاتانه‌ی به توركی قسه ده‌كه‌ن، كه ئیگۆرییه‌كانیشی تێدایه، به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، جیهانی رۆژئاوا به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌ڕه بێده‌نگه و حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیاش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێدانی چه‌كی نوێ به توركیا ده‌ربڕیوه.
فرانكفورته‌ر له راپۆرته‌كه‌یدا، ئاماژه به‌وه‌ش كردووه، سه‌ركردایه‌تی توركیا له‌به‌ر دوو هۆكار شه‌ڕه‌كه‌ی له‌ناو خاكی سووریا ده‌ستپێكردووه، یه‌كه‌میان ناوخۆییه، كه ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت به‌و رێگه‌یه ئاپۆرایه‌ك له دوای خۆی كۆبكاته‌وه و قاچی خۆی وه‌ك سه‌رۆك تا ساڵی ٢٠١٩ و زیاتریش بچه‌سپێنیت و دواتریش زۆرترین ماوه بتوانێت به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه هۆكاری دووه‌م ده‌ره‌كییه، به‌و پێیه‌ی ئێستا توركیا به شێكی له باكووری سووریا و عه‌فرین و ناوچه‌كانی جه‌رابلووسی كۆنتڕۆڵكردووه، ئه‌نقه‌ره‌ش ده‌ڵێت ئاماده‌نییه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ناوچانه بێت و ئاڵای توركیا به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كان ده‌شه‌كێته‌وه، به نیازیشه له ناوچه كوردییه‌كان، ئه‌و ئاواره عه‌ره‌به سووریانه نیشته‌جێ بكات، كه ئێستا له كامپه‌كانی توركیا ده‌ژین.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: “به‌ر له دوو ساڵ، بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌ردۆغان گومانه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به په‌یماننامه‌ی لۆزانی ١٩٢٣ئاشكرا كرد، كه سنووری ئێستای توركیای دیاریكردووه، له‌و كاته‌وه رۆژنامه توركییه‌كان، نه‌خشه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی توركی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه نه‌خشه‌ی رێڕه‌وێكی له‌سه‌ر نه‌خشێنراوه له حه‌له‌به‌وه تا ده‌گاته مووسڵ و وه‌ك به‌شێك له توركیا نیشاندراوه، له‌گه‌ڵ به‌شێك له كه‌ناره‌كانی ده‌ریای ئیجه”.
رۆژنامه ئه‌ڵمانییه‌كه، هۆشداری له كه‌وتنی عه‌فرین ده‌دات و ده‌ڵێت: “توركیا له رێگه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی بۆ سه‌ر عه‌فرین، هه‌ڕه‌شه له نموونه‌یه‌كی سیاسی ده‌كات كه ئاماژه‌یه‌كی خێری تێدابووه، چونكه عه‌فرین ته‌واوی پێكهاته ره‌گه‌زی و ئاینییه‌كان له حكوومه‌تی خۆجێی به‌شدارییان كردووه، بنه‌ماكانی یه‌كسانی له نێوان ژن و پیاو ره‌چاوكراون، له جێگه‌ی حكوومه‌تێكی ناوه‌ندیی عه‌ره‌بی پێشتر، یاخود رێكخراوی داعش، عه‌فرین له ساڵی ٢٠١٣ه‌وه دیموكراسییه‌ت و فره‌یی و لامه‌ركه‌زی په‌یڕه‌و ده‌كات”.
رۆژنامه‌ی فرانكفورته‌ری ئه‌ڵمانیا، كۆتایی به راپۆرته‌كه‌ی ده‌هێنێت و ده‌ڵێت: “لێره‌دا كه‌وتنی عه‌فرین، شكستی ئه‌و خه‌باته ده‌گه‌یه‌نێت، كه له پێناو رۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستی باشتر ده‌ستیپێكراوه”.
Comments
Post a Comment