دەزانن بۆچی تورکیای داگیرکەر فڕۆکەخانەکانی بەڕووی سلێمانیدا داخستووە؟

دەزانن بۆچی تورکیای داگیرکەر فڕۆکەخانەکانی بەڕووی سلێمانیدا داخستووە؟
یەکەم: هاوپەیمانی یەکێتی و ئێران و پەکەکە شتێکی شاراوە نییە.
دووهەم: دانی زانیاری بە پەکەکە لەمەڕ تیرۆرکردنی جەمیل بایکاڵ بە دەست میتی تورکیا لە سلێمانی و دەستبەسەر کردنی ئەو دوو ئەندامە کاریگەرەی تورکیا لە ڕیستۆرانێکی شاری سلێمانی.
سێیەم: بایکۆت کردنی شت و مەک و کاڵا و خواردن و فلیم و درامای تورکی و کردنەوەی کەمپەین بۆ ئەم بابەتانە لە لایەن خەڵکی سلێمانیەوە.

چوارەم: خۆپیشاندان و ناڕەزای دژی هێرشی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر عەفرین.

پێنجەم: ئامادەکاری ناردنی هێز دژ بە تورکیای داگیرکەر لە سلێمانیەوە بەرەو عەفرین.
شەشەم: بەشداری پێکردنی ئەندامانی یەپەگە لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی دژ بە داگیرکەریەکانی تورکیا لە عەفرین.

بڵاو کردنەوەی(ڤیدیۆیی) دانپێدانانەکانی دوو سیخۆڕی “میت”ی تورکیا لەلایەن پەکەکەوە.

ئایا دەبێ هەڵوێستی ئێمەی کورد چ بێ بەرانبەر بە داخستنی فڕۆکەخانەی تورکیا لە سەر سلێمانی؟
یەکەم: هەولێر و سلێمانی لە چاوی داگیرکەرانی کوردستاندا هەر یەکە و بە یەک چاو سەیر دەکرێ، نابێ ئێمە کورددەرفەت بەین بە دوژمن تۆی دوو بەرەکێ بخاتە نێوانمان.
دووەم: با خەڵکی کورد سەفەر نەکەن بەرەو تورکیا، چ زۆرە وڵاتانی عەرەبی زۆرە ئەگەر بتەوێت سەفەری بۆ بکەیت و پێدا تێپەڕێ بۆ وڵاتی سێیەم با بلیتەکەیشی بیست یان پێنجا دۆلار گرانتر بێت.
سێیەم: دەبێ گەلی کورد تێکڕا بایکۆتی چوون بۆ تورکیا بکات چۆن ئەو پارەیەی کە ئێمە دەیدەینە ئەو وڵاتە بەس دەڕواتە گیرفانی تورکیاوە بۆ قڕکردنی گەلی کورد.
چوارەم: دەبێ هەموومان هاوڕا و هاو هەڵوێست بین بەرانبەر تورکیا و وڵاتانی داگیرکەری دراوسێمان.


پێنجەم : دەبێ ئێمەی گەلی کورد هەموومان لە هەموو شوێنێک و هەموو وڵاتێک ناڕەزای خۆمان دەرببڕین بەرانبەر هێرشی دووەمی تورکیا بۆ ناوچەکانی دیکەی کوردستان .
شەشەم: دەبێ کەمپەینێک بکەینەوە بۆ دەرهێنانی تورکیا لە ئەندامیەتی ناتۆ، چۆن بە چەکی ئەو وڵاتانە و ناتۆ خەریکە بە هەموو شێوەیەک کورد کوژی دەکات.

تعليقات