بەشی هەشتەمی ئابووری؛ چەمکە بنەڕەتییەکانی زانستی ئابووری:

بەشی هەشتەمی ئابووری؛ چەمکە بنەڕەتییەکانی زانستی ئابووری:
یەکەم: بیردۆزی ئابووری:
بە شێوەیەکی گشتی بیردۆز(تێۆری) مانای پوختەکردن و ئاسانکردنی ڕاستیە بە جۆرێک یارمەتیدەدرێت بۆ تێگەیشتنی ئەو راستییە بە شیوەیەکی باش و پێشبینی کردنی ئەوەی کە ڕوودەدات لە دوواڕۆژدا، پوختەکردن باشترین ئامرازە بۆ تێگەیشتن و دۆزینەوەی پەیوەندییەکان لە نێوان گۆڕانەکاندا، زانستی ئابووری لە کۆمەڵێک بیردۆز دروست بووە کە سەرکەوتوو بوون لە لێکدانەوەی دیاردە ئابووریەکان یان بە کارهێنراون وەک ئامرازێک بۆ لێکۆڵینەوەی ئەو پەیوەندییانەی کە لە نێوان دیاردە ئابوورییە جیاوازەکاندا هەیە، کەواتە دەشێت بگوترێت کە بیردۆزی ئابووری بریتییە لە کۆمەڵێک گریمانە و چەند پیناسیەک دەربارەی دیاردەیەکی ئابووری دیاریکراو بۆ لێکدانەوەی ئەو دیاردەیە و گەیشتن بە دەرئەنجامی نوێ لە بارەی ئەو دیاردەیە، بۆ ڕوونکردنەوەی ئەمەش ئەم نموونەیە دەخەینە ڕوو: ئەگەر هاتوو توێژەرێکی ئابووری ویستی پەیوەندی نێوان بڕی خواست و نرخ یان داهات یان بڕی خستنەڕوو لەگەڵ نرخ ڕوون بکاتەوە، ئەوە دەبێت لە ڕووی پراکتیکییەوە ئەوە ڕوون بکرێتەوە کە تەنها نرخ کاریگەری لەسەر بڕی خواست یان خستنەڕوو نییە، یان تەنها داهات تاکە هۆکار نییە کە کاریگەری هەبێت لەسەر بەکاربردن، بەڵکوو کۆمەڵێک هۆکاری تر هەن کە کاریگەریان هەیە لەسەر خواست و خستنەڕوو، لەبەر ئەوە توێژەر پەنا دەباتە بەر گریمانەکان(بیردۆز و لێکدانەوەکان) بۆ ئامادەکردنی دۆزێکی لەبار بۆ جەخت کردنە سەر ژمارەیەک لە پەیوەندییەکانی نێوان گۆڕاوە ئابوورییەکان نەک هەموویان.

دووەم؛ شیکردنەوەی ئابووری:

مەبەست لە شیکردنەوەی ئابووری بەش بەش کردنی ئەو دیاردە ئابوورییە کە توێژەر لێی دەکۆڵێتەوە بۆ ئەو توخمانە کە ئەو دیاردەیان پێک هێناوە و سنوورەکانی دیاری دەکات لەگەڵ لێکۆڵینەوەی پەیوەندییەکانی ناو ئەو دیاردەیە، ئەم جۆرە شیکردنەوەیە بەهۆی بەکاربردنی شێواز و ڕێگا بیرکارییەکان ئەنجام دەدرێت کە پەیوەندیە ئاڵۆز و تێک ئاڵاوەکان دیاری دەکات. دیاریکردنی بیرکاریانە نابێت دوور بێت لەو ڕووداو و دیاردانەی کە لە جیهانی بابەتکەی داهەن.
دەشێت لە چوارچێوەی شیکردنەوەی ئابووریدا بە پیی پێوەری یەکە بەرهەمهێنەکان جیاوازی بکرێت لە نێوان دوو جۆر شیکردنەوەدا:

تعليقات