په‌رله‌مانتارێكى كورد له په‌رله‌مانى عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى فیدڕاڵی سه‌لماندیان كه نایانه‌وێت كورد له‌چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراقیدا بمێنێته‌وه.
نه‌جیبه نه‌جیب، په‌رله‌مانتارى كورد و ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئابووریی و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانى عێراق، له دواى په‌سه‌ندكردنى یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2018 به بی ئاماده‌بوونى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕای گه‌یاند: “ئه‌و بودجه‌یه‌ی په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر دا، بودجه‌ى 15 پارێزگایه، نه‌ك هه‌موو عێراق”.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، به‌رپرسیارێتى تیپه‌ڕاندنى یاسای بودجه به‌و هه‌موو پێشێلكارییه‌وه، له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه له‌تێپه‌ڕاندنى یاسای بودجه‌ى 2018، ماده‌ى 14ى ده‌ستوور پێشێل كراوه، هه‌روه‌ها یاسای 115ـه‌ش كه باس له دابه‌شكردنى سامان و داهات و قه‌رزه‌كان به دادپه‌روه‌ى ده‌كات، پێشێل كراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر مووچه‌ى پێشمه‌رگه و شایسته داراییه‌كانى به‌ڵێنده‌ران و كۆمپانیاكانى بوارى ده‌رهێنانى نه‌وت كراوه.
باسى له‌وه‌ش كرد، كه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆیه بایكۆتى دانیشتنه‌كه‌یان كرد، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بنه شایه‌تى یاسایه‌ك كه تێیدا بنه‌ماى سازان و شه‌اكه‌ت پێشێلكراوه، كه له‌دواى ساڵى 2003ه‌وه، كورد به‌و نیازه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌غدا.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه به كه‌مكردنه‌وه‌ى پشكى هره‌ێمى كوردستان له 17%ه‌وه بۆ 12% به بێ هیچ بیانوویه‌كی یاسایی و ده‌ستوورى، جێگه‌ى قه‌بولكردنى لایه‌نه كوردستانییه‌كان نییه، گوتیشی: “به‌گه‌لى عێراق و جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ڵێین، كورد له‌م وڵاته‌دا جێی خواستى لایه‌نه‌كانى تر نییه”.
له‌كۆتایی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، ئه‌وه‌شى وه‌بیرهێنایه‌وه، كه حكوومه‌تى به‌غدا ده‌یه‌وێت كورد ناچار بكات بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى سه‌دام و حكوومه‌تى مه‌ركه‌زی، بۆیه داواى له‌سه‌ركرده‌كانى كوردستان كرد، ئه‌م هه‌ڵوێسته تاوتوێ بكه‌ن و ئه‌وه بزانن، دواى په‌سه‌ندكردنى یاسای بودجه، هاوبه‌شى له عێراق كۆتایی پێهات، گوتیشی: “پێویسته سه‌ركرده‌كانى كوردستان سنوورێك بۆ سووكایه‌تیكردن به گه‌لى كوردستان دابنێن، كه ڕۆژانه به‌هۆى سیاسیه‌تى به‌غداوه ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه”.
Comments
Post a Comment