لە بنەسڵاوە بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە؛ دوو پێشمەرگەی حدکا برینداربوون

دوو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی شاری کامیاران و دانیشتووی شاری هەولێر، بە هۆی دانانی بۆمب لە ماشینەکەیاندا بە توندی بریندار بوون.
لە شارۆچکەی بنەسڵاوە لە هەولێر، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە، پەیامنێری رووداویش دەڵێت، دوو پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران برینداربوون.
فەرهاد دۆڵەمەڕی، پەیامنێری رووداو دەڵێت “بۆمبەکە کاژێر ٠٤:٣٠ خولەک بە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هیۆندا سەنتافی تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس کە پێشمەرگەی حیزبی دیمکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)ـن برینداربوون”.
 
سەبارەت بە رەوشی بریندارەکان، پەیامنێری رووداو دەڵێت “یەکێک لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کراوە و ئەوەی دیکەش رەوانەی نەخۆشخانەی ئێمرجنسی هەولێر کراوە”.
سەڵاح عەباس، فەرماندەی سەربازییە لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، تەمەنی ٥٢ساڵە، خێزاندارە و پێنج منداڵی هەیە.
سەباح سەڵاح، ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە و تەمەنی 33 ساڵە، خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە و بەهۆی تەقینەوەکە هەردوو قاچی لەدەستداوە.
رووداو
…………………………………………………………………………………………………………………………………….
کوردستان میدیا: دوو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی شاری کامیاران و دانیشتووی شاری هەولێر، بە هۆی دانانی بۆمب لە ماشینەکەیاندا بە توندی بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممه ١٠ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی، سەلاح ڕەحمانی هاوڕێ لەگەڵ کوڕەکەی بە ناوی سەباح ڕەحمانی خەڵکی شاری کامیاران و دانیشتووی شارۆچکەی “بنەسڵاوه”ی هەولێر لە کردەوەیەکی تێرۆریستیدا بە توندی بریندار و ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کران.
هەواڵنێری کوردستان میدیا ڕاگەیاند: بە هۆی تەقینەوەی ئەم بۆمبه، سەلاح و کۆڕەکەی به تۆندی بریندار بوونه.
سەلاح ڕەحمانی، یەکێک لە ئەندامانی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێره و بەم هۆیەوە چەندین جار لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعات و سپای پاسدارانەوە هەڕەشە کوشتنی لێ‌ کرابوو.






شەھیدەکەی تەقینەوەی بۆمبەچێندراوەکەی ئەورۆی بنەسلاوە

زانیاری زیاتر لەسەر ئەم ڕووداوە دواتر بڵاو دەکەینەوە.

تعليقات