ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پرۆسه‌ی چۆڵكردنی هه‌ردوو بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی ئه‌نجه‌رلیك له توركیا و عوده‌ید له قه‌ته‌ڕ خێرا ده‌كات و بنكه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ربازییش له سعوودیه داده‌مه‌زرێنێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی دێبكای تایبه‌ت به بواری سه‌ربازی، رێككه‌وتنی دامه‌زراندنی بنكه سه‌ربازییه‌كه، له رۆژی سێشه‌ممه 20ی مارس/ ئاداری رابردوو، له نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه مۆركراوه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی وێبسایته‌كه، بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیك له توركیا چۆڵ ده‌كرێت و بنكه‌ی سه‌ربازی عوده‌ید له قه‌ته‌ڕ، ده‌گوازرێته‌وه سعوودیه و فراوانتریش ده‌كرێت.
گواستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو بنكه سه‌ربازییه له‌كاتێكدایه، جه‌نگی داعش كه‌متربووه‌ته‌وه و چیدیكه بنكه‌ی ئاسمانی سه‌ربازی ئه‌نجه‌رلیك پێویست نییه و له جیاتی ئه‌و بنكه‌یه‌ش، پێده‌چێت ئه‌مه‌ریكا بنكه‌ی ئاسمانی سه‌ربازی ئه‌ندراڤێدای یۆنان به‌كاربهێنێت.
نزیكه‌ی 15 ساڵ پێش ئێستا، ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی له ریازی پایته‌ختی سعوودیه هه‌بوو و نزیكه‌ی 60 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا تێیدا جێگیربوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ شه‌ڕی عێراق، سعوودیه پێداگری له‌سه‌ر چۆڵكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كه كرد و ئه‌مه‌ریكا سه‌ربازه‌كانی گواسته‌وه بنكه‌ی سه‌ربازی عوده‌ید له قه‌ته‌ڕ، ئێستا جارێكی دیكه بنكه سه‌ربازییه‌كه له سعوودیه ده‌كرێته‌وه.
گواستنه‌وه‌ی دوو بنكه سه‌ربازییه‌كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌بێته شۆكێك بۆ ستراتیژیه‌تی هه‌رێمی ناوچه‌كه و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌ریگركردنی له سعوودیه‌ش ئاماده‌ن.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، ئه‌و كاره په‌یامێكی روونه بۆ ئێران، كه ئیداره‌ی تره‌مپ پاڵپشتی شای سعوودیه ده‌كات.
كوردستان٢٤
سەرچاوە: بە ئینگلیزی
Comments
Post a Comment