سیناتۆرێكى ئه‌مریكی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌وڵه‌تى كوردستانى سه‌ربه‌خۆ و ئازاد “زۆر نزیكه”، داواشى له وڵاته‌كه‌ى كرد، پشتیوانى گه‌لى كورد بكات.
تید كرۆز، كه ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پیرانه له‌سه‌ر ویلایه‌تی ته‌كساس، گوتی: “كورد دۆستى ئێمه‌ن و له‌كاته دژواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بوون و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قوربانى گه‌وره‌یان داوه، بۆیه به ته‌واوه‌تى پشتگیری له دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستانى سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌م”.
ئه‌و سیناتۆره، به‌یه‌كێك له‌و سیاسه‌تمه‌داره ئه‌مریكییانه ده‌ناسرێت، كه ماوه‌یه‌كی زۆره پشتیوانیی له كورد ده‌كات و چه‌ندین جار له كۆنگریس به‌رگرى له پرسه‌كانى كوردستان كردووه.
كرۆز، گوتیشی: “به‌درێژایی ماوه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌م له ئه‌نجومه‌نى پیران، هه‌وڵم داوه به ده‌نگی به‌رز پشتیوانیی له مافه‌كانى گه‌لى كورد بكه‌م و به‌رده‌وامیش ده‌بم له‌به‌رگریكردن له مافه‌كانیان”.
هه‌روه‌ك ڕووداوه‌كانى دواى ١٦ى ئۆكتۆبه‌رى كه‌ركووكی به “هه‌ڵسوكه‌وتى دوژمنكارانه” وه‌سفكرد و به‌هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر سه‌لامه‌تى هاوپه‌یمانه‌كانیان، ده‌زانێت.
ڕۆژی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركووك كه‌وته ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی ٧٠ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی ٢٠٠هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
سیناتۆره ئه‌مریكییه‌كه داواى له به‌غدا كرد، هه‌وڵه‌كانى بۆ هاندان دژ به گه‌لى كوردستان ڕابگرێت. جه‌ختیشی كرده‌وه، كه نابێت وڵاته‌كه‌ى ڕێگه بدات چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى ئه‌مریكی له‌لایه‌ن میلیشیاكانى نزیك له ئێرانه‌وه، دژ به كوردستان به‌كار بهێنرێت.
Comments
Post a Comment