بەشی شێست و حەفتی مێژوو؛ گرنگترین خواوەندەکانی سۆمەریەی و ئەکەدی:

بەشی شێست و حەفتی مێژوو؛ گرنگترین خواوەندەکان لای سۆمەریەکان و ئەکەدیەکان:
کۆمەڵەی یەکەم: ئەو سێیانەی دەگرێتەوە سرووشت بەرجەستە دەکەن:
١- ئانۆ: خواوەندی ئاسمان، سەروەری ئاسمان و هێماکەی ژمارەی ٦٠ بووە، یەکەیەکی تەواوە لە بیروباوەڕی حیسابی 

سیستەمی سۆمەریەکان (ئانۆ) باوکی هەموو خواوەندەکان بوو، لە شاری (وەرکا)دەیان پەرەست.
٢- ئەنلیل: سەروەری (هەوا)، لە داستانەکان و دروشمە ئایینیەکاندا ڕۆڵی مەزنی هەیە. هەروەها خواوەندی دەسەڵاتیش بووە. بۆیە هەندێک جار ڕکابەری لەگەڵ (ئانۆ) دەکات، هێماکەی ژمارەی ٥٠ بووە، لە شاری (ئۆفەر) دەیان پەرست.
٣- ئەنکی: خواوەندی (زەوی)، هێماکەی ژمارەی ٤٠ بووە، لە شاری (ئەریدو) پەرستگای هەبوو، بابلیەکان ناویان لێنا (ئەیا)، بە خواوەندی (ژیری) ناسراوە.
لە بیروباوەڕی مرۆڤی دێرین ئەم خواوەندە خێرخواز و دۆستی مرۆڤ بوو.

کۆمەڵەی دووەم:



ننار: خواوەندی (مانگ)، لە شاری (ئوور) پەرستگای هەبوو. هەروەها لە شارەکانی کوردستان وەکوو ( حەڕان) دەیان پەرەست. ئەکەدیەکان پێیان دەوت (سین).
٢- ئۆتۆ: خواوەدنی (ڕۆژی) سۆمەریەکان بوو ئەکەدیەکان پێیان دەوت (شمش) لە دوو شاری (سپار) و (لارسا) دەپەرسترا، بە خواوەدنی هەق و دادوەری ناسراوە. بە سەرچاوەی (یاسا) دانراوە لە وێنەکەی و لە میلی حەمورابیدا کێشراوە.
ئینانا: خواوەدنی جوانی و جەنگ و دەسەڵات بوو، بەڵام سۆمەریەکان لە شاری (وەرکا) دەیانپەرەست، بابلیەکان پێی دەڵێن: (عەشتار) هەسارەی سبەینان(زوهرە) هێماکەی بوو…

تعليقات