كورد ده‌بێ له‌مه به‌دواوه جگه له كورد هه‌موو كه‌سێك به ئاژەڵ و خزمه‌تكار و دڕنده‌و ئه‌ژدیها سه‌یر بكات (رێک وه‌ک جووله‌كه‌كان)، ده‌بێ كورد هه‌ر چی پلان و دژایه‌تی و كاری خراپ هه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌موو غه‌یره كوردێک بكات وه تا چه‌ند توانی فێڵ له غه‌یره كورد بكات و لێیان بدزێت و له‌سه‌ر حسابی ئه‌وان ببێته شت ئه‌وا هێشتا كه‌مه، ده‌بێ له‌مه به دواوه كورد تا سه‌ر ئێسقان نه‌ته‌وه‌په‌رست و خۆپه‌رست بێت، به‌جۆرێك جێگای ئه‌و كوردانه‌ش نه‌بێته‌وه كه بانگه‌شه‌ی (مرۆڤ دۆستی و مێوان دۆستی و پێكه‌وه ژیان ده‌كه‌ن).
یەک: ئه‌م رووداوه به‌رنامه‌سازی بۆكراوه به ئاگاداری زلهێزه‌كان و رێكه‌وتنی ئێران و عێراق و توركیا‌و سووریا بۆ سڕینه‌وه‌ی ته‌واوی كورد (یاخوود له‌ناوبردنی ئیراده‌و ده‌سه‌لاتی كورد به‌ته‌واوی له هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان كه به زنجیره ناوچه له‌دوای ناوچه ده‌ست پێده‌كات، سه‌ره‌تا كه‌ركووك، دواتر عه‌فرین، ئینجا شه‌نگال و قه‌ندیل، دواتر كوبانێ و قامیشلۆ و گرێ سپی، ئینجا هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی)
دوو: به‌یاننامه‌و هه‌ره‌شه‌و ئیدانه‌كردنی داگیركردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن سووریا و به‌شێك له وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا هه‌ڵوێستێكی زۆر شه‌رمنانه‌یه و وا نیشانی ده‌ده‌ن كه ئێمه ئاگاداری هیچ نه‌بووین، وه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه له داهاتوو له‌مه زیاتر هیچ هه‌ڵوێستێكی تریان نەبت، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌گوترێت ئه‌مریكا له‌وناچانه‌ی له‌گه‌ڵ كورد جێگیره پارێزگاری له كورد ده‌كات من هیچ بڕوام به‌مه نییه، هاوشێوه‌ی كه‌ركووك.
سێ: راسته عه‌فرین داگیركرا، به‌لام یه‌په‌گه و په‌كه‌كه زیاتر هێزێكی پارتیزانین و ده‌توانن به شه‌ری پارتیزانی نه‌ك له عه‌فرین به‌ڵكوو له‌نێو خودی توركیاش زه‌ره‌ری گه‌وره‌و كاریگه‌ر له توركیا بده‌ن (هیوادارم زیاتر ژێرخانی ئابووری و ناوچه گه‌شتیارییه‌كان بكه‌نه ئامانج) بۆیه تا ئێستا شه‌ڕی عه‌فرین كۆتایی نه‌هاتووه.
چوارەم: كورد هیچ دۆستێكی نه‌بووه‌و نابێت! ته‌نانه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیش كه‌س نابێت به دۆستی كورد، وه كورد به‌گشتی (به پلانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی زۆر چڕ و درێژ) كراون به دژی یه‌ك و به‌رده‌وام دژایه‌تی یه‌كتر ده‌كه‌ن.
پێنج: كورد له هه‌موو كات و بارودۆخێك، له به‌هێزترین كاته‌كانی و ته‌نانه‌ت له‌وپه‌ڕی مه‌زڵومی و بێ خاكی و بێ ده‌سه‌ڵاتی و له‌وپه‌ڕی لێبوورده‌یی و كرانه‌وه‌ی باوه‌شی بۆ ئاواره‌و مێوان و دراوسێكانی هه‌ر به تیرۆرست و دڕنده‌و ئه‌ژدیها سه‌یركراوه” واتا
تۆ وه‌ك تاكی كورد چیتر خۆت ماندوومه‌كه بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه تۆ كێشه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌س نیه‌و هه‌موو كه‌سێك به برای خۆت و ته‌نانه‌ت خاوه‌ن ماڵیش ده‌زانی، هه‌رچی بكه‌ی (به باشه یان خراپه یاخوود نه باشه بێت و نه‌خراپه) ئه‌وا تۆ هه‌ر تیرۆرست و دڕنده‌و پله دووی لای هه‌موو دونیا، كه واتا كورد ده‌بێ له‌مه به‌دواوه جگه له كورد هه‌موو كه‌سێك به ئاژەڵ و خزمه‌تكار و دڕنده‌و ئه‌ژدیها سه‌یر بكات (رێک وه‌ک جووله‌كه‌كان)، ده‌بێ كورد هه‌ر چی پلان و دژایه‌تی و كاری خراپ هه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌موو غه‌یره كوردێک بكات وه تا چه‌ند توانی فێڵ له غه‌یره كورد بكات و لێیان بدزێت و له‌سه‌ر حسابی ئه‌وان ببێته شت ئه‌وا هێشتا كه‌مه، ده‌بێ له‌مه به دواوه كورد تا سه‌ر ئێسقان نه‌ته‌وه‌په‌رست و خۆپه‌رست بێت، به‌جۆرێك جێگای ئه‌و كوردانه‌ش نه‌بێته‌وه كه بانگه‌شه‌ی (مرۆڤ دۆستی و مێوان دۆستی و پێكه‌وه ژیان ده‌كه‌ن).
شەش: من له‌لایه‌ن خۆمه‌وه هه‌ر له‌م چركه ساته‌وه هه‌موو هه‌وڵێكم بۆ ئه‌وه ده‌بێت كه له هه‌موو كۆڕ و دانیشتن و گفتوگۆیه‌ک ” یا خوود له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و ئینته‌رنێت و هه‌ر شتێكی تر بیری نه‌ته‌وه‌په‌رستی بلاوده‌كه‌مه‌وه، هه‌موو شتێك به موڵكی كورد داده‌نێم (هی كوردیش نه‌بێت ده‌یكه‌م به هی كورد و هیچ شه‌رمیش نیه، هه‌زاران ساڵه عه‌ره‌ب و تورك و فارس و هه‌موو دونیا به هه‌موو جۆرێک كورد به‌م جۆره ده‌دۆشن)، هه‌موو داستان و شیعر و ئاوازه دزیارییه‌كان له مرۆ به‌دواوه هی كوردن، زمانی توركی و عه‌ره‌بی و فارسی له كوردی وه‌رگیراون، ته‌نانه‌ت ئاده‌م و حه‌واش هه‌ر له كوردستان دابه‌زیون، وه به‌پێ ی زانستی ئیڤه‌لوشنین یه‌كه‌م مرۆڤ له‌كوردستانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، هه‌موو ئه‌ورووپا ئه‌و زانسته‌ی هه‌یانه له بنه‌ڕه‌تدا بیرۆكه‌كانی هی كورد بووه دزیوانه، كورد سه‌رچاوه‌ی هه‌موو شتێكه لای من له‌مه به دواوه (ئیتر ئاوایه).
حەفت: تاوه‌كوو تاكی كوردی نه‌بێته كه‌سێكی نه‌ته‌وه‌په‌رست و ڕاسیست وه تاوه‌كوو هه‌موو شتێكی (ئایین – نه‌ته‌وه – نیشتمان – ئاڵا – خاک) له‌پێناو كوردا به‌كارنه‌هێنێت و ئیستیغلالی نه‌كات، تاوه‌كوو كوردی پێ له‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک باشتر نه‌بێت ئه‌وا تا ماوین ژیانمان هه‌ر به‌و جۆره‌ی ئێستا و خراپتریش ده‌بێت.
هەشت: من كه باسی كورد ده‌كه‌م باسی ئه‌م حیزبانه‌ی ئێستا ناكه‌م، به‌ڵكوو باسی منداڵه‌كانم ده‌كه‌م، ده‌بێ به‌م جۆره منداڵه‌كانم په‌روه‌رده بكه‌م، باسی جیلی ئێستا ده‌كه‌م كه‌ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتۆته ١٥ ساڵ، ده‌بێ نه‌ته‌وه‌په‌رستی له‌ناو ناخی منداله‌كانمان بڕوێنین، ئه‌مه تاكه چاره‌سه‌ره‌و دوای ئه‌مه هیچ ده‌رمانێک تیماری ده‌رده‌كانمان ناكات، ئه‌گه‌ر هه‌موومان وابكه‌ین من مردوو نه‌وه‌كانی ئێوه زیندوو ناگات به سه‌د ساڵی تر ئه‌م نه‌خشه‌یه دووباره ده‌بێته‌وه به‌ناوی كورد.
Comments
Post a Comment