ئاسایشی کەرکووک: حەشدی شەعبی لە ترسی داعش شەوانە بارەگاکانی چۆڵ دەکات

عەقید فەرهاد فازڵ هەروەها رایگەیاند، کە چەکدارانی ئەو رێکخراوە دەستیان بە جموجۆڵ کردووەتەوە و بەو ھۆیەشەوە ”عەرەب و تورکمانەکانی شارەکە بەرەو بەغدا دەڕۆن و کوردەکانیش بۆ هەرێمی کوردستان دەڕۆن“.
بەڕێوەبەری بنکەی ئاسایشی کوردستان لە کەرکووک ڕای دەگەیەنێت، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە ترسی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، شەوانە بارەگاکانیان چۆڵ دەکەن.
عەقید فەرھاد فازڵ، بەڕێوەبەری بنکەی ئاسایشی کوردستان لە کەرکووک، لە ناو شاری کەرکووکدا چەندین شانەی نوستووی داعش هەن و خۆیان رێکخستووەتەوە و بە ئاشکرا لەسەر دیوارەکان درووشم دەنووسن“
عەقید فەرهاد فازڵ هەروەها رایگەیاند، کە چەکدارانی ئەو رێکخراوە دەستیان بە جموجۆڵ کردووەتەوە و بەو ھۆیەشەوە ”عەرەب و تورکمانەکانی شارەکە بەرەو بەغدا دەڕۆن و کوردەکانیش بۆ هەرێمی کوردستان دەڕۆن“.
هەروەک ئەو بەرپرسەی ئاسایش رایگەیاند، داعش لە سنووری زاب و حەویجە و گوندەکانی دەوروبەرییەوە ویلایەتی کەرکووکیان راگەیاندووەتەوە و ”بەپێی زانیارییەکانیشمان، نزیکەی هەزار چەکداریان کۆ کردووەتەوە“.
عەقید فەرهاد فازڵ ئاماژەی بەوەش دا، کە چەکدارانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ناتوانن کەرکووک بپارێزن و لە ترسی چەکدارانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەش، ”شەوانە بارەگاکانیان چۆڵ دەکەن“

تعليقات