هەرێمی کوردستان بووەتە شوێنی ڕاستکردنەوەی شتوومەکی بێکەڵکی تورکیا
کردنەوەی پیشانگای “کۆمپانیا تورکیەکان” لە هەرێمی کوردستان بووەتە بابەتێکی گەرمی مێدیا کوردیەکانەوە و بە شانازییەکی واوە باسی لێوەدەکەن، کە گوایا کوردستان پێگەیەکی گرنگی هەیە لە ناوچەکەدا؛ بۆیە کۆمپانیا تورکیەکان ڕووی تێدەکەن.

هاتنی کۆمپانیا تورکیەکان بۆ کوردستان نەک هەربێسوودە لە هەمان کاتدا زەرەرێک
ی گەورەی بە ئابووری کوردستان گەیاندووە.
چۆن کوردستان بووەتە شوێنی ڕاستکردنەوەی کەلوپەل و خواردن و خواردەمەنی و فلیم دراما و…..هتدی بێکەڵکی تورکی کە لە جیهاندا بایەخێک و کەڵک و مشتەری و کڕیاری ئەوتۆیان نییە.
خاڵێکی لاوازی هەرێمی کوردستان ئەوەیە تا ئیستا نەیتوانیوە ڕێگایەک دروست بکات و خۆی لەم سنوورە دەستکردانەی ئیران و عێراق و تورکیا و سووریا دووربخاتەوە، لەبەر نەبوونی سنوورێکی ئەتۆ لەگەڵ دەریای ناوەڕاست هەروەها لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی خەلیج و وڵاتانی ئەرووپا و ئەمریکا، بۆیە تورکیاش لەم بارودۆخە کەڵک وەردەگرێ بۆ فرۆشتنەوەی ئەو “پێشماوانە”ی کە هاوردەی هەرێمی کوردستانی دەکات و بازرگانە کوردەکانی ئێمەش فەخر و شانازی پێیەوە دەکەن و پیشانگا

ی بۆ دەکەنەوە.
لەهەمان کاتدا ئابووری کورد سڕ دەکرێت، کورد دەبێت بە کڕیار، نەک فرۆشیار، بە هاوردەکردنی ئەو کەلوپەلانە و ئەو شتانەی کە باسمانکرد گەنجان و داهێنەرانی کورد دەبێ لە گۆشەی ماڵەکانیان دابنیشن و خەڵکانی دیکەی کوردیش بڕۆن لە نێو شەقامەکان دەستفرۆشی بکەن و کرێکارانی تورک و عەرەب و فارسیش بە جلوبەرگ و قات و ڕیبات و ئۆتۆمۆبێلی ئاخیر سیسستەمەوە لە کوردستان پۆز لێبدەن.
هاوردەکردن و کڕین و مووچەخۆرکردنی خەڵکی کورد و کردنەوەی کۆمپانیا و پیشانگای ئەم وڵاتانە لە هەرێمی کوردستان، پێگەیەکی گرنگ نییە بۆ هەرێمی کوردستان چۆن بە دەرچوونی ئەم کۆمپانیایانە لە هەرێم لە لایەنی ئەم وڵاتە دەستکردانەوە گوشارێکی زۆر دەکەوێتە سەر هاوڵاتیانی کورد و بەهەر قەپاتکردنێکی ئەو کۆمپانیایانە و سنوورەکانی ئەو وڵاتانە ئابووری کوردستان زۆر زۆر دادەبەزێت و تووشی داڕمان دەبێت.
Comments
Post a Comment