بەشی چل و حەفتەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، ژن چ پیاوێکی خۆش دەوێت؟:

بەشی چل و حەفتەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، ژن چ پیاوێکی خۆش دەوێت؟:


لە ژن و مێردایەتیدا پیاو دەبێ پەسەند بکرێت و ژن دەبێ پەسەندکراوبێت، یان بە واتایەکی دیکە ژن دەبێ داواکراو و پیاو داواکەربێت، ژنیش لە زەین و دیدی هەر کەسێکدا شتێکی تێدا پەسەندکراوە.

هێرش بردن لە شێر جوانە و لەنجەولار لە تاووس، پیاو هەیە ژنی بەرزەفڕ و لە خۆبایی خۆش دەوێت، وە لە ژنی زەبوون و بە واتایەکی دیکە دەست و پێ سپی بێزارە.

جوانی مەعنەویی پیاو جێگای سەرنجی ژنە، ژن پیاوی دەوڵەمەند و سوارچاک و ناوشانپان و پۆشتە و کەڵەگەتی مەبەستە، ژن حەز دەکات مێردەکەی خاوەنی پلە و پایەیەکی دیار بێ، کە لە خەڵکیتردا کەم وێنە بێت، بە هەمان شێوە دکتۆر و ئەندازیار و ئەفسەر و نووسەر و هونەرمەند، زیاتر جێگای مەرامی ئافرەتانن، وەفای ژن زیاترە لە پیاو، بە پێچەوانەی وتەی هەڵبەستوانان و نووسەران.




تعليقات