بەشی چل و شەشەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، پیاو چ ژنێک هەڵدەبژێرێت؟:

بەشی چل و شەشەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، پیاو چ ژنێک هەڵدەبژێرێت؟:


باشترین گەورەیی ژن ئەوەیە ئارامی بخاتە ناو ماڵ و نهێنی خێزان نەباتە دەر و پڕ کەرەوەی کەلێنەکانی ژیانی پیاو بێت، ئەگەر ژن گوێڕایەڵی پیاو بوو، لە لایەکی تریشەوە پیاو گوێڕایەڵی ئەو دەبێت.

خۆشەویستی لەگەڵ ژندا، لەوانەیە لای زۆربەی کەس هەر هەوا و هەوەسی خۆی لەبەرچاو گرتبێ، کە ئەو کاتە ژنێکی ناز فرۆش و عیشوەگەر دەبێتە جێگای پەسەندی ئەو، چونکە ئامانجی تەنها دامرکاندنەوەی ئارەەزووی جنسییە.

پەسەند کردنی جوانی لە مرۆڤدا واتە، (نێر و مێ)دا شتێکی سرووشتییە، چونکە سرووشتەکەی وایە جوان هەڵدەبژێرێت، بۆیە ژنیش سەرەڕای جوانی سرووشتی خۆی، شەیدای جلی جوان و ڕازاوەیە، تا سەرنجی بەرانبەر بۆ لای خۆی ڕاکێشێت.

پیاو هەمیشە ژنی گەنج تر لە خۆی هەڵدەبژێرێت و پێی خۆشە هاوسەرەکەی لە خۆی بچووکتربێت، پیاو ژنی گوێڕایەڵی خۆش دەوێت، گوێڕایەڵی ژنیش بۆ مێرد نابێتە مایەی لەدەست دانی سەربەخۆیییەکەی، چونکە لە هەمان کاتدا کە سنووری سەربەخۆیی خۆی دەپارێزێت، دەتوانێت گوێڕایەڵی هاوسەرەکەشی ببێت.

سەربەخۆیی و گەورەیی ژن بە مێردە و ژنێک کە سەربەخۆیی خۆی پێخۆشە، دەبێ بۆ سەربەخۆیی مێردەکەشی تێبکۆشێت، ژن ئەگەر گوێڕایەڵی مێردەکەی بێت و ئاکاری جوان بێت، زیاتر بوونی خۆی دەتوانێت لەبەرامبەریدا بسەلمێنێ، هەروەها ئەگەر ژن گوێڕایەڵی پیاو بوو، لە لایەکی تریشەوە پیاو گوێڕایەڵی ئەو دەبێت.

پیاو وەفا و گوێڕایەڵی لە ژن دەوێت، هیچ شتێک لەوە زیاتر نابێتە مایەی تووڕەیی و بێزاری پیاو کە ژن ڕابردووی خۆی لە لای باس بکات، بەتایبەتی ئەگەر ببێتە مایەی هەست بریندارکردنی، دەبێ ئارامی و حەوسەڵەیی ژن زیاتر بێت لە پیاو، چونکە لەوانەیە پیاو لەبەر سەرقاڵی ژیانی دونیا، غەمێکی لەدەرەوە بۆ پەیدابووبێ، ژنی چاک ئەوەیە ئاو بەسەر ئاگری تووڕەیی پیاودا بکات.

باشترین گەورەیی ژن ئەوەیە، ئارامی بخاتە ناو ماڵ و نهێنی خێزان نەباتە دەر و پڕکەرەوەی کەلێنەکانی ژیانی پیاو بێت.



تعليقات