بەشی چل و پێنجەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، پیاو بۆ چ مەبەستێک ژن دەخوازێت:

بەشی چل و پێنجەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، پیاو بۆ چ مەبەستێک ژن دەخوازێت:


لە پێش هەڵبژاردنی هاوسەردا پێویستە بزانیت کە بۆچی ژن دەخوازیت؟

هەر کەس لەو بارەوە بۆچوونی تایبەتی خۆی هەیە، لەوانەیە هەندێک بڵێن کچان بۆیە شوو دەکەن تا خۆیان لە دەستی دایک و باوک و کەس و کاریان ڕزگار بکەن.

یان کوڕان بۆیە ژن دێنن، چونکە پارەیان پێکەوە ناوە و ناتوانن بە تەنها خەرجی بکەن و ناچارن کەسانێک لە دەوەری خۆیان کۆ بکەنەوە.

هەندێکی تر دەڵێن ئامانج لە ژن هێنان دامرکاندنی هێزی جنسی و گۆڕینەوەی خۆشەویستییە لەگەڵ ڕەگەزی پێچەوانەدا و هەوڵدانە بۆ هێنانەدی ژیانێکی هاوبەش و ڕزگاربوونە لە تەنیایی.

لەو بارەوە پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لەسەر بێت دەفەرمێت: خەڵک بۆ چەند مەبەستێک ژن دێنێ، هەیە بۆ ماڵی دونیا یان بۆ پشت و نەسەبی ژن، یان بۆ جوانیەکەی، یان بۆ دین و ئاکاری، هەرکەس ئەمەیانی هەڵبژارد گرەوی خۆی لە ژیاندا بردووەتەوە.

دەربارەی چۆنیەتی هاوسەریش ئیمامی عەلی (ر.خ) دەفەرمێت: هاوسەرێک هەڵبژێرن، کە چاوی گەورە و گەنم ڕەنگ و باڵای مام ناوەند بێت.

مەبەست لە هاوسەرێتی پێکهێنانی ماڵی گەرمی خێزانداری و درووست کردنی وەچە و دامرکاندنی ئارەزووی جنسی و ئارامی ڕۆح و دەروونە، لەبەر ئەوە شووکردن بەتایبەتی لە کچانی باڵغدا هەتا زوو بکرێت درەنگە، چونکە خولی ژیانی باڵغی ژن لە (٣٠) ساڵی تێناپەڕێت.

شووکردنی کچان لە کاتی خۆیدا ئەو نەخۆشیانە چارەسەر دەکات وەک: کەم خوێنی بەتایبەتی لە کچانی هەرزەکاردا، ناڕێکی خوێن دیتن، خوێن دیتنی بە ئازار، بای زگ و ناڕێکی لە کۆئەندامی هەرسدا، کێشی زۆر دەبێت و دەزگای زاوزێی گەشە دەکات.

چاکترین ساڵەکانی شووکردن بۆ کچان لە نێوان (١٨) ساڵی دایە، ئێمە لەگەڵ شووکردنی (شاز) ڕێزپەڕمان نییە، هەروەک چەند نموونە لەو بارەوە هەیە، بۆ کوڕانی خوێندەوار دووای تەواوکردنی خوێندنەکەیان واتە لە (٢٥) ساڵیدا.

ئەو کچانەی درەنگ شوو دەکەن، زۆربەیان بێزار و تووڕەن و دووای شووکردنیشیان هەر درێژەی دەبێت و ژیانی خۆیان و هاوسەرەکەیان تاڵ دەکەن.

پیاو لە ژن هێناندا نابێ تەنها مەبەستی سک پڕی خێزانەکەی بێت و بەس، بەڵکوو دەبێ هەموو مافە ورد و درشتەکانی لەبەر چاو بگرێت و بتوانێت خێزانێکی بەختەوەر پێک بێنێ.



تعليقات