بەشی چل و هەشتەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، زانیارییەک لەبارەی پێکەوە نەگونجانی خوێن:

بەشی چل و هەشتەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، زانیارییەک لەبارەی پێکەوە نەگونجانی خوێن:


پێش چەند ساڵێک لەمەوبەر ئەو هۆیانەی کە دەبوونە مایەی ناسازگاری خوێنی ژن و مێرد دۆزرانەوە، مەترسییەک کە لەو بوارەدا دەهاتە پێش تەنها بۆ ئەو منداڵانە بوو کە لەو ژن و مێردە پەیدا دەبوون و زانایان نەیان توانی بوو بەهۆی دەرمانەوە چارەسەری بۆ بدۆزنەوە.

٨٥ لە سەدی خەڵک (Rh)یان هەیە کە ئەوەش بە هۆکاری سەرەکی ناسراوە کە یەکەم جار لە مەیموونێک بە ناوی (ڕیسیۆ-Rhesue) دۆزرایەوە، لە خوێندا ١٥ لە سەدی خەڵک پاشماوەی (Rh) یان نییە، کەسێک کە ئەوە لە خوێنیدا هەبێت ئەوە (+Rh) پۆزەتیڤە و کەسێک کە نەی بێ (-Rh) نەگەتیڤە.

نەبوونی ئەوەش لە خوێنی هەندێک کەسدا ناسازگاری خوێن پەیدا دەکات، بەڵام بە زۆری ئەو نەخۆشییە لەو ژنانەدایە کە (-Rh)نەگەتیڤیان هەیە و بە پیاوانی (+Rh) پۆزەتیڤ شوو دەکەن، کەسێک (Rh)ی لە دایک و باوکییەوە بۆ بەجێ ماوە ئەو منداڵانەش کە پەیدا دەبن یان (+Rh) پۆزەتیڤ یان (-Rh) نەگاتیڤیان هەیە ئەگەر(-Rh) نەگەتیڤ بێ، ئەوە هیچ چاوەڕوانییەک نایەتە پێش، بەڵام ئەگەر (+Rh) پۆزەتیڤ بێ، بە زۆری لە منداڵی یەکەمی سک پڕیدا کە بەشێک لە خوێنی ئەو منداڵە لە ڕێگای هاوخوێنی لەگەڵ دایکیدا تێکەڵ دەبێت، خوێنی (+Rh) پۆزەتیڤی منداڵ کە دەچێتە ناو (-Rh) نەگەتیڤی دایکی، دەبێتە هۆی ئەوە کە دژە (Rh) لە خوێنی دایکیدا پەیدا ببێت.

بۆ منداڵی یەکەم مەترسییەکی نییە، بەڵام بۆ منداڵی لەمەودووا ترسناکە، لەوانەیە منداڵەکە یان بە مردوویی یان بەڕەنگ زەرد و کەم خوێن و کەم ئەندامی بێتە دونیاوە.

لەبەر ئەوە پێویستە پێش هەڵبژاردنی هاوسەر، کچ و کوڕ خوێنی خۆیان تاقی بکەنەوە، پیاو پێویستە لە نزیکانی خۆی ژن نەهێنێ، چونکە کرۆمسۆمەکان نەخۆشی دەگوازنەوە، زۆر لە مێژە پێغمبەری ئیسلامیش (د.خ) لەسەربێت فەرموویەتی لە نزیکانی خۆتان ژن مەهێنن.



تعليقات