باشە کا لیژنەی پشکنین و وەزارەتی تەندروستی؟

شتی ماوەبەسەرچوو و کاڵای تورکی ڕاست دەکرایەوە لە پێش نەخۆشخانەی کۆیە.


ئەمڕۆ ۱۷.۱۲.۲۰۱۹ لە پێش نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید د.خالید لە شاری کۆیە، بە ئۆتۆمۆبێلی کیای ژمارە هەولێر (۷٤۰۷۷)وە شتی ماوەبەسەرچوو و کاڵای تورکی ڕاست دەکرایەوە، ئەو شتانەیە کە لەسەر دەستیان ماوەتەوە، دەدرێتە ژن و منداڵ و گەورە و بچووک، دوو زەلامی گەورە بە دەنگی بەرز هاوار دەکەن (یەک قل بە هەزار).
باشە کا لیژنەی پشکنین و وەزارەتی تەندروستی؟
کا بە دواداچوون بۆ دانانی دووکانێکی تەندروست لە نزیک نەخۆشخانەکان؟
کا حکوومەت بتوانێت یاسایەک دابنێت بۆ ئەو کەسانەی کە لەسەر ئۆتۆمۆبێل و عارەبانە و دووکانەکانەوە شتی ماوەبەسەرچوو دەفرۆشنەوە؟ کە جارێکی دیکە شتی تورکی و ئێرانی ماوەبەسەرچوو ڕاست نەکەنەوە.

تعليقات