خەوننامەی کوردی، بەشی بە، (بازدان-خۆهەڵدان):

خەوننامەی کوردی، بەشی بە، (بازدان-خۆهەڵدان):


ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێک دیتی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکتر بازی دا، واتە حاڵ و ماڵی بە کۆڵەوە دەبێت و هەمیشە ئاوارەیە.

ئەگەر بۆ شوێنێکی دوور خۆی هەڵدا، واتە گەشت دەکات.

ئەگەر لە کاتی بازداندا گۆچانی بە دەستەوە بوو، واتە پشت ئەستوورە بە پیاوێکی بەهێز.

ئەگەر کەسێک دیتی لە شوێنێک بازیدا، واتە ئەو بارودۆخەی کە تێدایە، دەگۆڕێت بە بارێکی تردا.

ئەگەر دیتی دارێک یان ڕمێکی بە دەستەوە بوو، بە هاوکاری ئەوانەوە، لە شوێنێکەوە بازیدا بۆ شوێنێکی تر، واتە متمانە لەسەر کابرایەکی بەهێز و توانا دەکات تاکوو هاوکاری بکات لە کارێکدا بۆ ئەوەی کارەکەی بێنێتە دی.

ئەگەر بینی لە دیوارێکەوە بازیدا و کەوتە سەر دیوارێکی تر، واتە گیان لەدەست دەدات و دەمرێت.

ئەگەر بینی بازیدا بۆ سەربانێک و سەربانەکە لە ژێر پێی داڕما و نەمرد، واتە ژنەکەی لێ جیا دەبێتەوە و جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆلای.

ئەگەر بینی بازیدا بۆ ئاسمان و ڕووی کردە، (ڕووگە-قیبلە) و دوواتر خۆی لە شوێنێکی پیرۆز(مزگەوت) یان لەمەککە یان لە مەدینە بینیەوە، ئەمانە هەمووی واتای سەردانیکردنی ماڵی خۆایە، (حەج کردن).

ئەگەر بینی لە خانوویەکەوە بۆ خانوویەکی تر بازیدا، واتە دەمرێت.

ئەگەر بینی بە شکۆفە و ڕووخۆشییەوە بازی دەدا و سەرمە قولاتی (سەرمەقولانج)ی لێدەدا، واتە کارەکانی کراوە دەبن و ڕزق و ڕۆزی ژیان بۆ ئەو خراپ دەبێ.

ئەگەر بینی بۆ ئاسمان بازیدا و باڵندەیەکی گرت، واتە واز لە ژنەکەی خۆی دێنێت و ژنێکی تر دێنێت.

ئەگەر بینی بە دارێک یان بە گۆچانێک لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر بازی دەدا، واتە لە دەرد و ئازار و ڕاڕایی ڕزگاری دەبێت و کارەکانی بە ڕێکۆپێکی دەچن بەڕێوە.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: ئەگەر بینی لە شوێنێکەوە بۆ دەرەوە خۆی هەڵداشت، واتە لە گوزەرانێکی خراپەوە دەگەڕێتەوە بۆ حاڵ و دۆخی باش.

ئەگەر بۆ هەموو شوێنێک بازی دەدا، نیشانەی هێز و توانایەتی.

جابری مەغریبی دەڵێت: ئەگەر بینی لە شوێنێکی خاوێندا بازیدا، واتە لە دۆخێکی پیسەوە بۆ چاکەکاری دەچێت، ئەگەر بەپێچەوانەوە خەوەکەی دیت، ئەوا لە چاکەکاریەوە بەرەو گەندەڵی هەنگاو دەنێت.



تعليقات